English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە دەست بەرداری نۆ یاریزان دەبێت 
2019-05-11 [11:12 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڕیاریداوە لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە دەست بەرداری نۆ یاریزان بێت و لە جێگەی ئەوان یاریزانی دیکە بھێنێتە ریزەکانی . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی، یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت لەماوەی گواستنەوەی ھاوینە ٩ یاریزان بفرۆشێت و پارەیەکی باشی دەست کەوێت بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی دیکە مۆربکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ئەو یاریزانانەی بەرشەلۆنە بەنیازە دەست بەرداریان بێت بریتین لە (مالکۆلم ، یاسبەر سیلسن ، ئەلکانتارا، دینیس سوارێز ، ڤێرمایلین  )، ھەروەھا یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستی پواتینگ و مۆریللو کە بەشێوەی خواستن یاری دەکەن ناکاتە ھەمیشەیی و ھەروەھا ئەردا تۆرانیش ناگەڕێنێتەوە و بەنیازیشە یاریزان مارک کۆکۆرییا بفرۆشێت. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ئامانجی بەرشەلۆنە لە دەست بەرداربوون لەم یاریزانانە بریتی دەبێت لە بەدەستھێنانی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەوەی چەند یاریزانێکی ئاست بەرزی پێ بکڕێت. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6697جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad