English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆحانی: ئەوەی ئێستا ڕوودەدات سەختترە لەشەڕی 8 ساڵەی عێراق و ئێران
2019-05-12 [06:54 AM]

​ZNA – هەولێر


سه‌رۆك كۆماری ئێران، داوای یه‌كریزی له‌ گرووپه‌ سیاسییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ و دەڵێت: "له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات سه‌ختتر بێت له‌ شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران كە دووچاری بووین، چونكه‌ وڵات رووبه‌ڕووی گه‌مارۆیه‌كی توندی ئه‌مه‌ریكا بووه‌ته‌وه‌و پێویسته‌ ریزه‌كانتان به‌كبخه‌ن و رووبه‌ڕووی ئه‌م قۆناغه‌ سه‌خته‌ ببنه‌وه‌".

میدیا فه‌رمییه‌كانی ئێران، بڵاویان كردۆتەوە، روحانی داوای یەكڕیزی ناوخۆیی كردووە، چونكە پێش دوو رۆژ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ لێدوانێكی دا،  ‌ داوای له‌ سه‌ركرده‌كانی ئێران كردبوو، له‌باره‌ی ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی له‌نێوان خۆیاندا گفتوگۆ بكه‌ن، چونكه‌ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سه‌ربازیش به‌ دوور نازانرێت.

تره‌مپ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو گوتی: "له‌كاتێكدا فشاری ئابووری و سه‌ربازیی له‌سه‌ر ئێران زیاد بووه‌، كار بۆ ئه‌وه‌‌ ده‌كه‌ین ئه‌م مانگه‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران به‌ته‌واوی رابگرین، له‌ كه‌نداو هێزه‌ ده‌ریایی و ئاسمانییه‌كان ساز بكه‌ین. به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكیش به‌ ئاژانسی رۆیته‌رزی گوتووه‌: "واشنتن بڕیاریداوه‌ سه‌كۆی مووشه‌كی پاتریۆتی زیاتر له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست بڵاوبكاته‌وه‌".

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئێرانیش بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ روحانی گوتوویه‌تی: "ناتوانم بڵێم بارودۆخی ئێستا له‌ شه‌ڕی ساڵانی 1980 تا 1988 خراپتره‌ یان یان نا، به‌ڵام له‌ماوه‌ی شه‌ڕه‌ هه‌شت ساڵه‌كه‌دا كێشه‌مان له‌گه‌ڵ بانكه‌كانمان و فرۆشتنی نه‌وت و ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌ هه‌مه‌جۆره‌كانمان و هێنانی كاڵا له‌ ده‌ره‌وه‌ نه‌بوو، به‌ڵكو ته‌نها له‌باره‌ی هێنانی چه‌ك گه‌مارۆمان له‌سه‌ر بوو".

هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "گوشاره‌كانی دوژمنان جه‌نگێكی بێ پێشینه‌یه‌ له‌ مێژووی شۆڕشی ئیسلامیدا، به‌ڵام بێ ئومێد نین و هیوایه‌كی گه‌وره‌مان به‌ ئایینده‌ هه‌یه‌ و پێموایه‌ ئه‌م دۆخه‌ قورسه‌ تێده‌په‌ڕێنین ئه‌گه‌ر هه‌موومان یه‌كگرتوو بین".

 

 





ئەم هەواڵە 5437جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad