English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرەنسا: دۆناڵد ترەمپ بنەما نێودەوڵەتیەكانی تێكشكاندووە
2019-05-12 [07:03 AM]

ZNA – هەولێر


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، پێیوایه‌ بانگه‌شه‌كردن بۆ پێكدادان له‌نێوان ده‌وڵه‌تان، ده‌بێته‌ هۆی درووستبوونی فه‌وزایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ش، ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی دۆناڵد تره‌مپ.دەشڵێت، له‌ ئێستادا بنه‌ما و بناغه‌ سه‌ره‌كی ژیانی نێوده‌وڵه‌تی، پارچه‌ پارچه‌ بووه‌، چیدیكه‌ دامه‌زراوه‌ و په‌یماننامه‌ و به‌ڵێنه‌كانی پیشوو و سنووره‌كان، رێزلێگیراو نین".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، جان ئیڤ لودریان، له‌ گفتوگۆیه‌كی دا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "پاریسیان" ده‌ڵێت: "هه‌ندێك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، پشت به‌ په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی نه‌به‌ستن و ئه‌و په‌یوه‌ندییە بۆ هاریكاری نه‌بێت، به‌ڵكو پێویسته‌ وڵاتان رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه‌، ئه‌وه‌ش خستنه‌ مه‌ترسی په‌یوه‌ندییه‌كانه‌ و ده‌بێته‌ جۆرێك له‌ فه‌وزای نێوده‌وڵه‌تی".

لودریان ده‌ڵێت: "له‌ ئێستادا بنه‌ما و بناغه‌ سه‌ره‌كی ژیانی نێوده‌وڵه‌تی، پارچه‌ پارچه‌ بووه‌، چیدیكه‌ دامه‌زراوه‌ و په‌یماننامه‌ و به‌ڵێنه‌كانی پیشوو و سنووره‌كان، رێزلێگیراو نین".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، به‌شێكی سه‌ره‌كی هۆكاری ئه‌و تێكشكانه‌، ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌ هه‌مان كاتیشدا، چین و رووسیا له‌ پرسه‌كه‌ تێوه‌گلاون له‌ تێكدانی ئه‌و هاوسه‌نگییه‌.

لودریان روونیشی  ده‌كاته‌وه‌، له‌و ماوه‌یه‌ی ئێستا جیهان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، "توندوتیژی زیاتر و تیرۆریزمیش به‌رده‌وام ده‌بێت".

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، لودریان ده‌خوازێت هه‌موو لایه‌نه‌كان پابه‌ندی كارنامه‌یه‌كی گشتگیر و هاوبه‌ش بن له‌ پرسی به‌رنامه‌ی چه‌كی ناووكی ئیرانی و دووپاتی كرده‌وه‌، ئه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر ئێران جێبه‌جێ ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكاش به‌رپرسیارێتی له‌ ئه‌ستۆدایه‌.

 

 





ئەم هەواڵە 5119جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad