English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژی چواری حوزەیران یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت
2019-05-12 [07:36 AM]

ZNA-هەولێر


گەردوونناسان یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانیان دیاریکرد و ڕایانگەیاندووە، بەپێی لێکدانەوە گەردونییەکان ڕۆژى ٤ی مانگی داهاتوو یەکەم ڕۆژى جەژنى ڕەمەزان دەبێت.

میدیا عەرەبییەکان لە زاری گەردونناسانەوە ئاشکرایانکردووە، ڕەمەزان لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی ٢٩ ڕۆژ دەبێت و کۆتا ڕۆژی ڕەمەزان ٣ی حوزەیران دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، رۆژی چواری حوزەیران کە دەکاتە رۆژی سێشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، مانگە عەرەبییەکان بەپێی جوڵەی مانگ و گۆشەى دەرکەوتنى لە زەوییەوە دیاریدەکرێـت و، ژمارەى ڕۆژەکانی مانگ جێگیر نییە و هەندێکجار  ٢٩ ڕۆژ و هەندێک جاریش ٣٠ ڕۆژ دەبێت.





ئەم هەواڵە 10189جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad