English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسى هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یەکی بڵاو کردەوە
2019-05-12 [08:19 AM]

ZNA-هەولێر


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12 ى 5 ى 2019، پۆلیسى هه‌ولێر ڕایگەیاند، توانیان دەست بەسەر بڕێکی زۆر ئەم جۆرە دەمانچەیە دابگرن کەوا نزیکەی (27) دەمانچە دەبێت.

له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت، ئەمڕۆ یەکشەممە دوای ئەوەی زانیاریان بە دەست گەیشت لە لایەن چەند کەسێکەوە کاری کڕین و فرۆشتن به‌ده‌مانچه‌وه‌ ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ى پۆلیسى ناوشار  به‌شى ڕۆژهه‌ڵات  توانیان دەست بەسەر بڕێکی زۆر ئەم جۆرە دەمانچەیە دابگرن کەوا نزیکەی (27) دەمانچە دەبێت.

مقه‌ده‌م كاوه‌ ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د عه‌لی  ئەفسەری بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌ستگیر كراوه‌ شۆفێری تەکسی بووە بە ناوی (ش.ک.ع) تەمەن (38 ) ساڵه‌ ،  6 ده‌مانچه‌ی له‌لابووه‌ و دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ى بنكه‌ى پۆلیسى ئیسكانیش  توانرا ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر 21 ده‌مانچه‌ى دیكه‌دا بگرن

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ بۆ ئەم مەبەستەش پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە بۆ ئەم ڕووداوە .
 

1





ئەم هەواڵە 4693جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad