English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزەران و جووتیارانی سنووری مەخموور یاداشتێک دەدەنە پەرلەمانی کوردستان
2019-05-12 [08:45 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠١٩.٥.١٢ سەندیکای پارێزەرانی کوردستان - لقی ھەولێر بە یارمەتیی یەکێتیی جووتیارانی کوردستان و چەند پارێزەرێکی خۆبەخش یاداشت و داواکاریی دانیشتوان و بەتیابەت جووتیارانی سنووری "مەخموور و کەندیناوا و قەراج"یان گەیاندە پەرلەمانی کوردستان.

لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەشی سەندیکای پارێزەران و یەکێتیی جووتیاراندا کەلە پەرلەمانی کوردستان ساز کرابوو، لە یاداشتێدا ویست و داخوازیی جووتیارانی سنووری، مەخموور، قەراج و کەندیناوا و دیبەگەیان خستە ڕوو.

بەختیار دیبەگەیی، پارێەری خۆبەخش لەمبارەوە گوتی: "لە سۆنگەی ھەست بە بەرپرسایەتیکردنمان وا ھەست دەکەین مەترسییەک لە گۆڕێدایە کە بە ھیچ شێوەیەک ناشاردرێتەوە و ئەویش مەترسیی چەکدارانی داعشە لەسەر ئەو خەڵکەی کە لەو سنوورانە بەگشتی دەژین و بەتایبەتی توێژی جووتیاران".

ئاماژەی بەوەش کرد: "ئێمە لەمبارەوە یاداشتێکمان ئاراستەی ھەردوو لێژنەی مادەی ١٤٠ و کشتوکاڵ کرد و لە یاداشتەکەدا ھەموو ئەو مەترسییانەمان باس کردووە و داوای بەدواداچوونی جیدی بۆ چارەسەریی ئەو گرفت و مەترسییانەمان کردووە".

ئەو پارێزەرە کورد ڕاشی گەیاند: "ئێمە لەگەڵ پەرلەمانتاران لە ھەردوو لێژنەی مادەی ١٤٠ و کشتوکاڵ لەسەر دوو خاڵ کۆک بووین کە بۆ پاراستنی ھەرچی زووتری سنوورەکە کاری جیدیتر بکرێت بۆ ئەوەی ئەو ترس و دڵەڕاوکێیەی کە لە سنوورەکە ھەیە بڕەوێتەوە و ژمارەی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە سنوورەکە زیاتر بکرێت، چونکە ئێستا دەزانین وەرزی پێگەیشتنی دەخڵ و دان و دروێنەیە لەو ناوچەیە و ھاوکات پێویستییان بە ھاتنی ھێزی زیاترە بۆ پاڵپشتیی خەڵک لە سنووری مەخموور، چونکە تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکە جموجۆڵەکانیان زیاتر بووە".





ئەم هەواڵە 8629جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad