English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەرگای خۆ پالاوتن بۆ سەرۆکی ھەرێم تاوەکوو ١٥ مانگ بەردەوام دەبێت
2019-05-12 [10:15 AM]

ZNA- ھەولێر


ده سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ رێككه‌وتی 12ی ئایار/ مایۆی 2019ه‌وه‌ ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كراوه‌ته‌وه‌ و تا رۆژی 15ی مانگیش به‌رده‌وام ده‌بێت.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، مه‌رجه‌كانی خۆپاڵاوتن بۆ ئه‌و پۆسته‌، بریتین له‌ وه‌ی كه‌ كاندید ته‌مه‌نی نابێت له‌ 40 ساڵ كه‌متر بێت، هاووڵاتی و نیشته‌جێی هه‌رێمی كوردستان بێت و له‌ هه‌موو مافه‌ مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان به‌هره‌مه‌ند بێت.
تا ئێستاش ئه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌، ته‌نها پارتی دیموكراتی كوردستان كاندیدی بۆ ئه‌و پۆسته‌ هه‌یه‌و ئه‌ویش نێچیرڤان بارزانییه‌.
مونا قەهوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا رایگه‌یاند، له‌مڕۆوه‌ ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا 15ی مانگ و دوو رۆژی دیكه‌ش بۆ تانه‌ لێدان و دواتر په‌رله‌مانی كوردستان رۆژێك دیاری ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.





ئەم هەواڵە 1252جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad