English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان دەكات
2019-05-12 [11:10 AM]

ZNA - هەولێر


ڕۆژی یەكشەممە 12ـی 5ـی 2019 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان بە سەرۆكایەتیی قەداسەتی پاتریارك مار گورگیس سێیەم سڵێوە، پاتریاركی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان و، ژمارەیەك لە مەترانەكانی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە وڵاتانی ئەمەریكا و كەنەدا و ئەوڕووپا و ئۆسترالیا و نیوزلاندا و هێندستان و ئێران و عێراق و سووریا و لوبنان كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و جیهان و هەڕەشەی هزری توندڕۆیی و تیرۆر لەسەر ئاساییشی جیهان و ئاییندەی مرۆڤایەتی ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لەسەر كاركردنی هەموو لایەك بۆ قووڵكردنەوەی برایەتی و مرۆڤسالاری لە ئاستی جیهانی و لە نێوان ئایینەكان كرایەوە.

لە بەشێكی ئەو كۆبوونەوەیەدا فەرهەنگی پێكەوەژیانی گەلی كوردستان و برایەتی و تەبایی نێوان پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی كوردستان بەرز نرخێندرا و شاندی میوان سوپاسی سەرۆك بارزانیان كرد كە ڕۆڵی گەورەی لە پاراستنی پێكهاتەكان و پەرەپێدانی برایەتی و پێكەوەژیاندا هەیە.





ئەم هەواڵە 3697جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad