English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موچه‌ی ئه‌م مانگه‌ به‌به‌راورد به‌مانگی رابردوو رۆژێك پێشتر یان دواتر ده‌نێردرێت
2019-05-12 [03:05 AM]

ZNA - هه‌ولێر


عابد مزووری، بەڕێوەبەری گشتیی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق رایگه‌یاند، چاوەڕوانی ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەران دەكەن به‌ڵام ره‌نگه‌ له‌كاتی خۆی یان رۆژێك دره‌نگتر بێت ئه‌وه‌ش نابێت ببێته‌ هه‌ڵای راگه‌یاندن، وتیشی، وەزارەتی دارایی دوای ئەوەی پارەكە وەردەگرێت بۆ تەواوكردنی مووچە خەرجی دەكات.

عابد مزوری وتیشی، مانگی رابردوو لە 18ی مانگ پارەی مووچە نێردرا، بەراورد بە مانگی رابردوو زووتر یانیش رۆژێك دواتر ده‌گات، ئەوەش كێشەیەك نییە و ئاساییە و نابێت بكرێتە هەڵای ڕاگەیاندن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، فەرمانی خەرجکردنی پارەی مووچە دەربچێت، بڕیاری تەمویلی پارەکە دەدرێتە وەزارەتی دارایی.

بەڕێوەبەری گشتیی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق باسی له‌وه‌ كرد، وەزارەتی دارایی دوای ئەوەی پارەكە لە ئێمە وەردەگرێت بۆ تەواوكردنی مووچە خەرجی دەكات.

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 12889جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad