English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیرێکی ئیسرائیل: ئه‌گه‌ر هەیە ئێران هێرش بکات
2019-05-12 [04:45 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ وه‌زیری وزه‌ی ئیسڕایل رایگه‌یاند، ئەگەر ئەمەریکا و ئێران به‌مشێوه‌یه‌ زیاتر به‌ره‌نگاری یه‌كتر ببنه‌وه‌، ئەگەری هێرشی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی ئێران هەیە.

وەزیری وزەی ئیسڕایل یوڤال ستەینیتز بە كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئیسراێیلی گوت، ئەگەر جۆرە رووبه‌رووبوونه‌وه‌یك لە نێوان ئێران و ئەمەریکا، یان نێوان ئێران و دراوسێکانی بێتە پێش، ئەوەی بە دوور نازانم ئێران حیزبوڵا و جیهادی ئیسلامی چالاک بکات، یان تەنانەت لە ئێرانه‌وه‌ مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئیسرایل بکەن.

ئەمەریکا گوشاری ئابوری و سه‌ربازی بۆ سەر ئێران زیاتر کردووە، لە هەمان کاتدا پێنجشەمە دانۆڵد تڕامپ بە جیدی داوای لە ڕێبەرانی ئێران کرد کە سەبارەت بە دەستبەرداربوون لە پڕۆگرامی ناوکی پەیوەندی لە گەڵ ئه‌مه‌ریكا بگرن، وتیشی، بژارەی سه‌ربازی لە بەرامبەر ئێران به‌دوور نازانێت.

چوارشه‌ممه‌ی رابردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وتی، رێگه‌ به‌ ئێران ناده‌ین چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌بێت.

 لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك كۆماری ئێران حه‌سه‌ن روحانی، داوای یه‌كریزی له‌ گرووپه‌ سیاسییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ و دەڵێت: "له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات سه‌ختتر بێت له‌ شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران كە دووچاری بووین، چونكه‌ وڵات رووبه‌ڕووی گه‌مارۆیه‌كی توندی ئه‌مه‌ریكا بووه‌ته‌وه‌و پێویسته‌ ریزه‌كانتان به‌كبخه‌ن و رووبه‌ڕووی ئه‌م قۆناغه‌ سه‌خته‌ ببنه‌وه‌".

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ گوتی: "له‌كاتێكدا فشاری ئابووری و سه‌ربازیی له‌سه‌ر ئێران زیاد بووه‌، كار بۆ ئه‌وه‌‌ ده‌كه‌ین ئه‌م مانگه‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران به‌ته‌واوی رابگرین، له‌ كه‌نداو هێزه‌ ده‌ریایی و ئاسمانییه‌كان ساز بكه‌ین. به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكیش به‌ ئاژانسی رۆیته‌رزی گوتووه‌: "واشنتن بڕیاریداوه‌ سه‌كۆی مووشه‌كی پاتریۆتی زیاتر له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست بڵاوبكاته‌وه‌".

 





ئەم هەواڵە 5242جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad