English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خواردنی مێوژ لە ڕەمەزان
2019-05-13 [09:11 AM]

هەولێر _ ZNA



مێوژ لەمیوە وشککراوە بەتامەکانە کەرێژەیەکی زۆری ڤیتامین و رەگەزی خۆراکی بەسودی تێدایە کەھاندەری تەندروستی لەشە و دەیپارێزێت لەنەخۆشییەکان .

وێبسایتی Naturalfood گرنگترین سودەکانی مێوژی بۆ مرۆڤ لەمانگی رەمەزاندا خستۆتەروو:

١. رێژەیەکی زۆری ئاسن و مس و ڤیتامینی تێدایە بۆ بەھێزکردنی تەندروستی لەش و چارەسەری کەم خوێنی.

٢. ھاندەری تەندروستی کۆئەندامی بەرگری و پاراستنیەتی لەپەتا.

٣. توێژینەوەکان دەریانخستووە کەخواردنی مێوژ دەتپارێزێ لەمەترسی نەخۆشیە شێرپەنجەییەکان وەک قۆڵۆن و مەمک.

٤. ھاندەری ھەرس و بەھێزکردنی تەندروستی ھەرسە و چارەسەری گرفتی ھەرس و ئاوسان و ترشەڵۆک دەکات.

٥. بەھۆی بونی دژە ئۆکسان و دژە بەکترایوە بەسوودە بۆ دەرکردنی میکرۆب و ڤایرۆس لەلەش و پاراستن لەپەتا و ئەنفلۆنزا.

٦. پارێزگاری تەندروستی چاو دەکات و گرفتی ناھێڵێت

٧. چالاکی و ووزە نوێ دەکاتەوە و لەش بەھێز دەکات و ھاندەری تەرکیزی خوێندکارانە بۆیە باشترە لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا بخورێت

٨. تەندروستی ددان باشتر دەکات و چارەسەری رەشبون و کەڵەکەبوونی بەکتریا دەکات بەھۆی بونی رێژەیەکی زۆری کالیسیۆمەوە.





ئەم هەواڵە 9952جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad