English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرینگی شوتی لە مانگی ڕەمەزاندا
2019-05-13 [10:53 AM]

هەولێر _ ZNA


 

تاوەکوو رەنگی شووتییەکە سوورتر بێ، بڕی لایکۆپینی زۆرترە. تاوەکوو رەنگی سووری شووتییەکە تۆختر بێ، بڕی بێتاکارۆتینەکەی زۆرترە. بێتاکارۆتین دژە ئۆکسێنە و بۆ کۆئەندامی بەرگری، پێست و چاو گرنگە و پێشگیری لە شێرپەنجەش دەکات.

کەنارە سپییەکەی نێوانی رەنگە سوورەکە و سەوزەکە، بە ترشە ئەمینیی سیترۆلین دەوڵەمەندە کە ئەویش بۆ سووڕی خوێن و بۆ دڵ گرنگە.

جگە لەوانە، ناوکی شووتی پرە لە پرۆتین، مەگنیسیۆم، چەورییە بەسوودەکان و ڤیتامین B.

له‌ لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى ئه‌م دوایه‌دا كه‌ له‌سه‌ر چه‌ند پیاو و ئافره‌تێكى قه‌له‌و ئه‌نجام دراوه‌ ، وه‌ به‌شداربووانى كردووه‌ به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌وه‌ ، كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م هه‌ڵساون به‌ خواردنى شووتى ، به‌لام كۆمه‌له‌ى دووه‌م له‌ خواردنى شووتى به‌ردووربوون ، دواتر بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ ، كه‌ كێشی له‌شی كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م كه‌متربووته‌وه‌ له‌چاو كۆمه‌له‌ى دووه‌م .

شووتی له‌ رێژه‌یه‌كى به‌رزى ئاو پێكهاتووه‌ ، كه‌ ئه‌مه‌ش جه‌سته‌ له‌ وشكبوون ده‌پارێزێت به‌تایبه‌تی له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا كه‌ به‌هۆی به‌ڕۆژوو بوونه‌وه‌ له‌شتووشی وشك بوون ده‌چێت. هه‌روه‌ها‌ شووتی‌ رێژه‌یه‌كی باشی ڤیتامینC و كارۆتین و ئاسن و كالسیۆم و مه‌گنسیۆم پێكهاتووه‌ .

شووتى له‌ ماده‌ى مانگان كه‌ پێویستیه‌كى گرنگه‌ بۆ چاڵاككردنى مێشك و ترشی فۆلیك پێكهاتووه‌ كه‌ خانه‌كانى جه‌سته‌ به‌هێز ده‌كات .

له‌ لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى پێشووترى ئه‌مریكدا توێژه‌ران ئاشكرایان كردبوو ، كه‌ شووتى به‌هۆى بوونى پێكهاته‌یه‌ك تێیدا ، یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن ده‌دات.

شووتى له‌ ترشی ئه‌مینى پێكهاتووه‌ كه‌ یارمه‌تى چاڵاككردنى كارى خوێنبه‌ره‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن ده‌دات له‌ناو شاخوێنبه‌رى سه‌ره‌كیدا .

شووتى ده‌وله‌مه‌نده‌ به‌ سه‌رچاوه‌ى سروشتى خۆراكى ترشی ئه‌مینى پێویستى جه‌سته‌ ، به‌تایبه‌ت ترشی نتریكى پێویست ، كه‌ تایبه‌ته‌ رێكخستنى كارى خوێنبه‌ره‌كان و گره‌نتى سه‌لامه‌تى ته‌ندروستى فشارى خوێن.





ئەم هەواڵە 10150جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad