English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە دارچین بۆنی ناخۆشی دەم کەم بکەوە
2019-05-13 [11:26 AM]

هەولێر _ ZNA


 

بۆنی ناخۆشی دەم زۆر كات بە هەناسەی خراپ ناسراوە، گرفتێكی زۆر باوە، چونكە دەم دەتوانێت بڕێكی زۆر بەكتریای خراپ كۆ بكاتەوە یان ددانەكان تووشی بەكتریا یان نەخۆشی تر ببن، بەم شێوەیە دەبێتە هۆی دروستبوونی بۆنی ناخۆشی دەم، بەڵام پێویستە بیر لە چارەسەركردنی بۆنی ناخۆشی دەم بكرێت. هەرچەندە زۆر جۆری پاككەرەوەی دەم و هەویری ددان هەیە كە تایبەتن بە پاككردنەوەی دەم بڕێكی زۆر پێكهاتەی كیمیایان تێدایە كە زیان بەلەش دەگەیەنن، بەڵام باشتر وایە پێكهاتەی سروشتی بەكار بهێنرێت بۆ ئەو مەبەستە.
 

دەتوانرێت تەنیا بە بەكارهێنانی ئەم پێكهاتە سروشتییانە كۆتایی بە بۆنی ناخۆشی دەم بهێنرێت.

پێكهاتەكانی گیراوەكە:

دوو لیمۆ
یەك كووپ ئاو
نیو كەوچك دارچین
نیو كەوچك هەنگوین
نیو كەوچك سۆدە
بوتڵێك یان پەرداخێكی گەورە بۆ تێكەڵكردن

نیو كەوچك دارچینەكە بكە بوتڵێكەوە و پاشان دوو لیمۆكەی تێبگوشە، بەس ئاوەكەی بەكار بهێنە دواتر هەنگوینەكەی بۆ زیاد بكە لەگەڵ سۆدەكەدا یان هەردووكی بەیەوەكە تێكەڵی بكە و پاشان بیكە گیراوەكەوە. یەك كووپ ئاوی گەرمی تێبكە تا هەنگوینەكە دەتوێتەوە، پاشان بە باشی تێكی بدە تا دەبێت بە گیراوەیەكی تەواو و گونجاو بۆ بەكارهێنان.

چۆن بەكار دەهێنرێت:
سەرەتا پێویستە گیراوەكە بكەیتە بوتڵێكەوە و پاشان پێش بەكارهێنان بە باشی بیهەژێنە تا پێكهاتەكان تێكەڵ دەبن، دواتر كەمێك لە گیراوەكە بكە دەمتەوە و غەرغەرەی پێ بكە بۆ ماوەی یەك خولەك.





ئەم هەواڵە 544جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad