English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان
2019-05-13 [08:18 AM]

ZNA-هەولێر


بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە بەراورد بە نرخی پێشوی 11 سەنت و بە ڕێژەی لەسەدا 0.2 بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتیە 70.73 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا.

لەكاتێكدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا بە بەراورد بە نرخی پێشوتری 9 سەنت و بەڕێژەی لەسەدا 0.2 دابەزیوە و نرخی یەك بەرمیل كردویەتیە 61.58 دۆلار.  

بەهۆی بەردەوامی ئاڵۆزی لە گفتوگۆكانی نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و چین، نرخی نەوتی خاوی برێنت بەرزبوەوە و نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا دابەزینی بەخۆوە بینی.

  





ئەم هەواڵە 8647جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad