English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مایك پۆمپیۆ دۆسیەی ئێران دەباتە ئەوروپا و رووسیا
2019-05-13 [08:20 AM]

​ZNA- هەولێر


وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە سەردانەكەی بۆ ئەوروپا تاوتوێی دۆسیەی ئێران لەگەڵ ئەوروپا دەكات و سبەی سێشەممەش سەردانی رووسیا دەكات بۆ هەمان مەبەست.

بەرپرسێك لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بە ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێسی راگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە 13/05/2019،  مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا سەردانی برۆكسلی پایتەختی بەلجیکا دەكات و بەشداری لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی كاروباری ئەوروپا دەكات.

ئاماژەی بەوەش كردووە، پۆمپیۆ چەند دۆسیەیەكی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی ئەوروپا تاوتوێ دەكات لە سەرووی ھەموویانەوە دۆسیەی ئێران و جموجۆڵەكانی ئەم دواییەی ئەمەریكا لە رۆژھەڵاتی ناوەراست.

ئەو ئاماژەی بەوەش كردووە، بەو ھۆیەوە پۆمپیۆ سەردانەكەی ئەمڕۆی بۆ مۆسكۆ ھەڵوەشاندەوە و بڕیارە سبەی سێشەممە سەردانی رووسیا بكات و لەگەڵ سەرۆكی رووسیا و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەسەر ھەمان پرس كۆببێتەوە.

ئەوە لە كاتێكدایە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا چەندین كەشتی و فڕۆكەی جەنگی ناردوونەتە رۆژھەلاتی ناوەڕاست و فشارەكانی بۆ سەر ئێران زیاد كردووە.

 





ئەم هەواڵە 5554جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad