English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا 50 هەزارسەربازی لەعێراق جێگیركردووە و ئێرانیش چەك بەحەشدی شەعبی دەدات
2019-05-13 [08:58 AM]

​ZNA- هەولێر


گوتەبێژى هۆزە عەرەبەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان رایگەیاند "ئێران چەکی زۆرى گەیاندووەتە حەشدى شەعبى لە عێراق بۆ بە ئامانجگرتنى هێزەکانى ئەمریکا لەو وڵاتە، هەروەها ئەمەریكاش نزیكەی 50 هەزار سەربازی جێگیر كردووە.

مزاحم ئەحمەد حوێت گوتى: "ئەمریکا لەئێستادا زیاتر لە ٥٠ هەزار سەربازى لە سەربازگەکانى عێراق جێگیرکردووە و زانیارى پشتڕاستکراویشمان هەیە کە لە چەند رۆژى داهاتوودا نزیکەى ١٠٠ هەزار سەرباز و راوێژکارى دیکە رەوانەى عێراق دەکات، ئامانج لە کۆکردنەوە و جێگیرکردنى سەربازەکان هێرشکردنە بۆسەر ئێران".

ئەو گوتیشى: " ئەمریکا بە چەک و تفاقێکی زۆر و نزیكەی 50 هەزار سەربازی لەعێراق جێگیر كردووە، هەرچەند عێراق وەها خۆى نیشان دەدات کە بێلایەن بێت لە نێوان ململانێ و شەڕى نێوان تاران و واشنتۆن، بەڵام عێراق بەشێکى گەورەى هاوکێشە سەربازى و سیاسییەکانى نێوان ئەمریکا و ئێران دەبێت".

گوتەبێژى هۆزە عەرەبەکان، باسی لە هەنگاوەکانى ئێران لە عێراق دژبە ئەمریکا دەکات و دەڵێت "ئێرانیش ئامادەکارى تەواوى کردووە بۆ بە ئامانجگرتنى هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق و بۆ ئەم مەبەستەش ژمارەیەکى زۆر لە مووشەکى بالیستیکى ئێران رادەستى حەشدى شەعبى لە عێراق کراوە تاوەکو بنکە و بارەگاى هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق پێ بکرێتە ئامانج".

حوێت دەشڵێت "گەیاندن و دابەشکردنى مووشەکى بالیستیکى و جۆرەها چەک لە ئێرانەوە بۆ عێراق لەژێر چاودێرى قاسم سولەیمانى بووە کە ئێستا لە عێراقە و سەرقاڵى یەکخستنەوەى نێو ماڵى شیعە و حەشدى شەعبییە دژبە بوونى هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق، بۆ ئەم مەبەستەیش لە کۆبوونەوەى بەردەوامدایە".

هەروەها ئەو ئاماژەى بەوەدا، کە ئێران دەیەوێت چەند بنکە و بارەگا و کاروانێکى ئەمریکا لە عێراق بکاتە ئامانج، بە مەبەستى کەمکردنەوەى فشارە سەربازییەکانى ئەمریکا لەسەر ئێران. کە رەنگە ئەمە دەرگاى جەنگێکى گەورە و خوێناوى بکاتەوە لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا، ئەمەیش کاریگەرى نەرێنى لەسەر عێراق دەبێت و ناوچە سوننە نشینەکانیش زیانمەند دەبن.

س/ئەنادۆڵو





ئەم هەواڵە 625جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad