English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەرمی عەمید ئەسكەندەر گەردی گەیشتەوە ھەولێر
2019-05-13 [09:16 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەمڕۆ تەرمی شەھید عەمید ئەسكەندەر گەردی، فەرماندەی لیوای 3ی كۆماندۆی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێره‌ڤانی، لە وڵاتی ئوردنەوە گەڕێندرایەوە ھەرێمی كوردستان و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر رێوڕەسمێكی سەربازیی بۆ پێشوازیكردن لە تەرمی ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە رێك خرا.

رۆژی 9/5/2019، عەمید ئەسكەندەر گەردی لە كاتی مەشق و راھێنان لە فێرگەیەكی تایبەتی ھێزی پێشمەرگە، بریندار بوو، دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ھەولێر، بۆ چارەسەر رەوانەی وڵاتی ئوردن كرا، بەڵام بە ھۆی سەختیی برینەكەیەوە، ئێوارەی دوێنێ 12/5/2019 گیانی لە دەست دا.

بە گوتەی ھاوسەنگەر و كەسە نزیكەكانی، عەمید ئەسکەندەر گەردی یەکێک بوو لە فەرماندە بوێر و قارەمانەکانی پێشمەرگە و فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، کە لە میانەی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و پاراستنی خاکی کوردستان رۆڵی کاریگەر و بەرچاوی هەبوو.

عەدنان گەردی، ئامۆزای شەھید عەمید ئەسكەندەر  راگیەیاند: "دوای رێوڕەسمی سەربازیی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر، تەرمی عەمید ئەسكەندەر گەردی لە گوندی گردعارەبی دەوروبەری ھەولێر بە خاك دەسپێردرێ و پرسەكەشی لە مزگەوتی جەلیل خەیات لە شاری ھەولێر دەبێت".





ئەم هەواڵە 4039جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad