English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ و نوێنەرى كونسوڵى سوید باسیان له‌ په‌ره‌پێدانی زمانی سویدی كرد
2019-05-13 [11:03 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ دووشەممە پشتيوان سادق وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ توماس ماگنۆسسۆن Tomas magnusson_ نوێنەرى كونسوڵى گشتى سوید و شاندێکى ڕێکخراوى پاک لە سوید كۆبووه‌وه‌.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ و نوێنەرى كونسوڵى وڵاتى سوید باسيان له‌ قوتابخانه‌ى سویدى و گرنگى زیاتر بە زمانى سویدى له‌ هەرێمى کوردستان بدرێت گفتوگۆى لەبارەوە کرا.

 دواتر دکتۆر پشتیوان سادق پاڵپشتى خۆى و وەزارەتى پەروەردەى نیشاندا بۆ وڵاتی سوید و نوێنەرى کونسوڵى گشتى سوید لە شارى هەولێر ده‌ربڕى و هیوای خواست کە بتوانرێت پەیوەندییەکی دوولایەنەی پتەوەتر دروست بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى زياتر گرنگى به‌ ره‌وشى په‌روه‌رده‌ و فێركردن له‌ هه‌رێمى كوردستان بده‌ن.

لەبه‌رامبەریشدا نوێنەرى  کونسوڵى سوید لە هەولێر سوپاسی وەزیری پەروەردەی كرد و دڵنياي دایە وەزارەتى پەروەردە کە لە ڕۆحیەتى پێکەوەکارکردن و هاوکارى جاران باشتر کار دەکەن و ڕۆڵیان دەبێت لە ڕووى پێشخستن و خزمەتى پەروەردە لە هەرێمى کوردستان.

 

 





ئەم هەواڵە 982جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad