English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆراگری و شكاندنی گەمارۆكان لە دوێنێ بناغەی پتەویی كوردستانێكی بەهێز..
2019-05-13 [11:15 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


چوار ساڵی رابردوویی حكومرانی كوردستان ، سەرەرایی كۆمەڵێك پیلانگێری و گەمارۆ و گۆشاری زۆری سەر گەلی كورد ، بەتایبەت پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆك بارزانیی ،بەڵام توانرا بە چەندین سەركەوتنی گەورە بگاتە كەناری دڵنییاییی و سەقامگیری دەكرێت ئاماژەی پێبكەین ..
گەورەترین سەركەوتنی مێژوویی ،ئەوەیش ریفراندۆمی سەربەخۆیی بەرێژەی %97.3
سەركەوتن لە حەوانەی زیاتر لە دوو میلیۆن ئاوارە ..
سەركەوتن و شانازیی گەورە و مێژوویی بە سەر جەنگی جیهانی تیرۆر ..
سەركەوتن ،بە سەر گەمارۆیی و قەیرانی دارایی سەپێنراوە ..
سەركەوتن و تێكشكاندنی گەورەترین پیلانگێری بەرامبەر بە ئەزموونی دەستووری هەرێمی كوردستان ..
سەركەوتن و تێكشكاندنی گەمارۆ دیپلۆماسییەكان و ئابوورییەكان ..
سەركەوتنی گەورە لە هەر دوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و عێراق بەرێژەیەكی دیار و بەرچاو ..
لە ئێستادا كە كوردستان بەرەو پێكهێنانی كابینەی نۆیەم و دەستبەركاربوونی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هەنگاو دەنێ‌ و گەلی كورد چاوەروانی كوردستانێكی بەهێزە ، دەخوازێ‌ چاوەروانیی خەڵكی كوردستان كە خۆی لە خزمەتگوزاری و ئاوەدانی و چەند سێكتەرێكی تر لە خۆی دەكرێت و ئاماژەیان پێدەكرێت بچنە بواری جێبەجێكردنەوە كە پێكهاتووە لە ،،
گرنگیدان زیاتر بە دیپلۆماسی و دروستكردنی لۆبی لە وڵاتانی جیهان بە مەبەستی پشتیوانییكردنی دۆزی و كورد و هەنگاو نان بەرەو دەوڵەتبوون ..
گوێگرتن و جێبەجێكردنی داخوازییەكانی خەڵكی كوردستان و باشتركردنی ژیان و گوزەرانیان لە گشت بوارەكاندا ..
هەوڵدانی بەردەوام یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بە كردەیی و باشتركردنی ژیان و گوزەرانیان و پێشكەوتنی چەك و تەكنۆلۆژی ..
پێشكەوتن و گرنگیدان بە كەرتی پەروەردە و خوێندن و مامۆستا لە رووی ئاكادێمی زانستی ..
پێشكەوتنی ئابووری و هاوسەنگی نرخی كەل وپەل و شت و مەك و پێداویستی خەڵكی هاوتەریب لەگەڵ مووچەی مانگانە و دروستكردنی چینی مامناوەند و بنەبرکردنی هەژاری لە رێگەی دانانی پلانی ستراتیژی ئابووری خێرا و مامناوەند و درێژخایەن..
گرنگیدانی زۆر بە بیمە و خزمەتگوزاری تەندروست بە تایبەت بۆ خەڵكانی هەژار و كەم دهات و ئینجا پێشمەرگە و خانەوادەی شەهیدان و هەروەها گرنگیدان بە پێشكەوتنی تەكنۆلۆژیا بواری تەندروستی و زانستی پزیشكی و ئاگاداری و هوشیاری لە رێگەی دەزگەكانی راگەیاندنەوە ..
پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لە بواری رێگە و بان و سیستەمی ئاوەرۆ ، لە سەر شێوازێكی نوێ‌..
دانانی پلانێكی ستراتیژی و خێرا بۆ جێگرەوە كارەبا بۆ سووتەمەنی بە تایبەت لە وەزری سەرما ،وەك غازی سروشتی و سەرچاوەی تر..
بەدڵنییاییەوە ،جێبەجێكردنی ئەم پلانانە سەركەوتن و پێشكەوتنی گەورەی لێدەكەوێتەوە و بەرەو كوردستانێكی بەهێزی بەدواوە دێت.





ئەم هەواڵە 2542جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad