English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگارێکی نوێ بۆ نەینەوا هەڵبژێردرا
2019-05-13 [02:34 AM]

ZNA-هه‌ولێر


دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی نەینەوا کۆتایی ھات و مەنسوڕ مەرعید زۆرترین دەنگی بەدەستھێنا و بە پارێزگار ھەڵبژێردرا، سیروان رۆژبەیانی لە کوتلەی برایەتی و پێکەوەژیان بە جێگیری یەکەمی پارێزگاری نەینەوا ھەڵبژیردرا.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٣/٥/٢٠١٩ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوادا مەنسوڕ مەرعید زۆرترین دەنگی بەدەستھێنا و بە پارێزگار ھەڵبژێردرا ھەروەھا، سیروان رۆژبەیانی لە کوتلەی برایەتی و پێکەوەژیان کە لە ئێستادا بەڕێوەبەری ناحیەی شەمامکە بە جێگیری یەکەمی پارێزگاری نەینەوا ھەڵبژیردرا.

لە کۆبونەوەی ژمارە ٤١ی ئەنجوومەنی پاریزگای نەینەوا لە کۆی ٣٩ ئەندامی ئەنجوومەن بە ٢٨ دەنگی ئەندامان پارێزگار و جێگری یەکەمی پارێزگار ھەڵبژێردران.
ھەڵبژاردنی جێگری دووەمیش بۆ کاتێکی تر ھەڵدەبژێردرێت.

ھەرچەندە لەبەر دەم بارەگای ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا پشێوی و ئاڵۆزی لەلایەن ھەندی خۆپێشاندەرانەوە سازکرا، بەڵام دواجار کۆبوونەوەکە کرا.

 

 





ئەم هەواڵە 10405جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad