English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكوومەت چەند ملیار دۆلارێكی قەرزی ناوەخۆ و دەرەكی دەداتەوە
2019-05-14 [07:30 AM]

​ZNA – هەولێر


لە دوای نەمانی قەیرانی دارایی بە تایبەت لە ساڵی 2018 و 2019دا حكوومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر لە ملیارێك دۆلار قەرزی چەند شوێنێكی داوەتەوە.

د. ئاراس خۆشناو، سەرۆكی سەنتەری لێكۆڵینەوە و زانیاری ستراتیژی كوردستان بە باسی راگەیاند: "لە كاتی قەیرانی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان 4 ملیار دۆلاری قەرزی بە دوو وەجبە لە توركیا وەرگرتبوو، لە مانگی داهاتوو دانەوەی قەرزەكە كۆتایی دێت، واتا هەر چوار ملیارەكە پاكتاو دەبێت".

ئەو گوتیشی ،  قەرزە ناوخۆییەكانیش بە ئاستێكی زۆر باش دراونەتەوە،  " 300 ملیۆن دۆلاری بەلێندەران  لەگەڵ قەرزی بانكە ئەهلیەكان و چەند شوێنێكی تر دراوەتەوە ".

خۆشناو، پێیوایە دانەوەی قەرزەكان بەو ئاستە هەنگاوێكی گرنگە و دڵخۆشكەرە، گوتیشی: " سوكبوونی قەیرانی دارایی ئەوەیە كە قەرز سوك بووە و دراوەتەوە، چونكە قەرز نەدرێتەوە، هەر كەڵەكە دەبێت و سوی دێتە سەر، ئەو سودەش دەبێت لە داهاتی گشتی بدرێتەوە ".

سەرۆكی سەنتەری لێكۆڵینەوە و زانیاری ستراتیژی كوردستان ئاشكراشی كرد:  لە مانگی 8ی 2017وە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستی كردووە بە دانەوەی قەرزەكانی، گوتیشی: "ساڵێك و 8 مانگە حكوومەت بەردەوامە لە دانەوەی قەرز، زیاتر لە ملیارێك دۆلار دراوەتەوە قەرزە ناوخۆییەكان، نزیكەی 4 ملیار دۆلاری قەرزی توركیاش لەگەڵ بڕە پارەیەكی باشی كۆمپانیا نەوتیەكانیش دراوەتەوە".

قەرزەكانی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2014 وە دەستی پێكرد كاتێك بەغدا مووچە و بودجەی كوردستانی بڕی و نرخی نەوتیش دابەزی و شەڕی داعش هاتەپێشەوە.

لە مانگی 12ی ساڵی 2018 كۆمپانیای دانەغاز ئاشكرای كرد، 466 ملیۆن دۆلاریان لە بڕی قەرزەكانیان لە حكومەتی هەرێم وەرگرتووە.

 





ئەم هەواڵە 2587جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad