English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مۆڵەتی شۆفێری چەند گۆڕانكاریەكی تێدا دەكرێت
2019-05-14 [07:38 AM]

ZNA – هەولێر


بڕیارە بۆ پێدانی مۆڵەتی شۆفێری چەند گۆڕانکاریەک ئەنجام بدرێت ،بەشێک لەو کەسانەی مامەڵەی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری دەکەن، وانەی هاتووچۆیان پێ دەخوێندرێت، هەروەها شێوازی مۆڵەتدانیش یەکدەخرێت.

عه‌قید ئه‌سعه‌د مه‌لا که‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی هه‌رێم بە باسی گوت، بڕیارە لیژنه‌ی رێکخستنه‌وه‌ی سیستەمی پێدانی مۆڵه‌تی شۆفێری له‌هه‌رێمی کوردستان کۆبێته‌وه‌،  گفتوگۆ دەکرێت له‌باره‌ی‌ دانانی سیستەمێکی‌ نوێی‌ پێدانی‌ مۆڵه‌تی‌ شۆفێری‌ و دەرکردنی چەند راسپاردە و رێنماییەک بؤ ئةو بابەتە ".

ئەو روونی کردەوە: هەندێک ئاستەنگیان لەبەردەمدایە ، بەڵام هەوڵ دەدەن کێشەکان چارسەر بکەن و گۆڕانکاری لە سیستەمی پێدانی مۆڵەتی شۆفێریدا بکەن.

بەرپرسەکەی هاتووچۆ ئاماژەی به‌وه‌شکرد، ‌ئێستا پێدانی‌ مۆڵه‌تی‌ شۆفێری‌ له‌سه‌رجه‌م پارێزگاکان جیاوازه‌، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌داهاتوودا ئه‌و سیستمه‌ یه‌ک بخه‌ن و بیخه‌نه‌ بواری‌ جێبه‌جێکردنه‌وه‌، بۆ نموونە، لە هەولێر سیستەمی ناوسراو بە کۆری جێبەجێ دەکرێت، بەڵام لە هەندێک پارێزگا و شاری تر سیستەمەکە کۆنە و لەگەڵ ئێستا ناگونجێت".

هاوكات کاروان محەمەد سدیق، گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی رای گەیاندووە، بڕیار دراوە ئەو کەسانەی بەسیستەمی کۆن مۆڵەتی شۆفێریان دەرهێناوە واتە لەپێش ساڵی 2005 وە پێویستە کاتێک سەردانی هاتووچۆی سلێمانی دەکەن بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتەکانیان دوو وانەی هاتووچۆیی بخوێنن لە ناو بارەگای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ دا، کە وانەکان لەلایەن مامۆستایانی نوسینگەکانی شۆفێرییەوە دەوترێنەوە دوای خوێندنی ئەو دوو وانەیە مۆڵەتەکانیان نوێدەکرێنەوە."

ئەو جەختی لەوەشکردەوە، خوێندنی ئەو دوو وانەیە بەبێ‌ بەرامبەرە‌و مەبەستیش لێی ئاشناکردنی شۆفێرانە بەسیستمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری، و بڕیارەکەش هاتووچۆی سلێمانی کەوتەوە بورای جێبەجێکردنەوە.

بەپێی ئامارەکانی هاتووچۆ، زیاتر لە ملیۆنێک و 600 هەزار کەس مۆڵەتی شۆفێریان لە کوردستان هەیە.





ئەم هەواڵە 5197جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad