English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تالیبان رێگە بە ئەمریکا نادات خاکی ئەفغانستان لەدژی ئێران بەکار بهێنێت
چەکدارانی تالیبان لە ئەفغانستان
2019-05-14 [11:49 AM]

ZNA - هەولێر


گرووپی تاڵیبان داوا دەکات هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی ئەفغانستان بەجێبهێڵن و هاوکاتیش رێگە نادەن خاکی ئەو وڵاتە بۆ دژایەتی ئێران بە کار بهێنرێت. 

سوهەیل شاهین وتەبێژی گرووپی تالیبان بە ئاژنسی ئیلنای ئێران راگەیاند، تا ئێستا لە دژی هێزەکانی ئەمریکا ئاگەربەستیان رانەگەیاندوە و تا کشانەوەی هێزەکانیان لە خاکی ئەفغانستان، ئۆپەراسیونەکانیان بەردەوام دبێت.

 گوتەبێژی گرووپی تالیبان رایشیگەیاند رێگە بە هیچ وڵات و لایەنێک نادەن خاکی ئەفغانستان بۆ هێرشبردنە سەر دراوسێەکانیان بەکار بهێنن.

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرای کردبوو کە بەرپرسانی باڵای ئێران چەندین‌جار لەگەڵ گرووپی تاڵیبان لە تاران کۆبوونەتەوە.





ئەم هەواڵە 1009جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad