English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە لەگەڵ ئەستێرەیەکی بەناوبانگ گەیشتووتە رێککەوتن
2019-05-14 [12:48 PM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەھەوڵەکانی سەرکەوتوو بووە لە رازیکردنی ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەنتوان گریزمان بە پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی کەتەلۆنی . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئاڵای سپی ھەڵکردووە لەبەرامبەر دەست بەرداربوون لە تواناکانی ئەستێرەی تیپەکەی ئەنتوان گریزمان بۆ یانەی بەرشەلۆنە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە، لەم ھەفتەیە بەرپرسانی ھەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن بۆ کۆتایی ھێنان بە ووردەکارییەکان ئەم گرێبەستە، پێشتریش گریزمان لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە لەسەر وردەکارییە کەسییەکان پێکھاتووە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، یانەی بەرشەلۆنە ئامادەیی خۆی نیشانداوە بڕی ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بدات لە پێناو بەدەستھێنانی تواناکانی گریزمان . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6886جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad