English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناوبژیوانی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ دیاریکرا 
2019-05-14 [02:45 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بە فەرمی ئەو ناوبژیوانەی دیاریکرد کە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەنێوان ھەردوو یانەی لیڤەرپول و تۆتنھام بەڕێوەدەبات. 


یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناوبژیوانی سلۆڤینی دامیر سکۆمینای وەک ناوبژیوانی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە دیاریکرد کە بڕیارە لە یەکی حوزەیران لەنێوان ھەردوو یانەی لیڤەرپول و تۆتنھام بەڕێوەبچێت. 
سکۆمینا تەمەنی ٤٢ ساڵە و لە ساڵی ٢٠٠٢ شارەی ناوبژیوانی نێو دەوڵەتی وەرگرتووە . 
لەساڵی ٢٠١٧ یاری کۆتایی یۆرپا لیگی لە نێوان ھەردوو یانەی مانشستەر یونایتد و ئەیاکس ئەمستەردام بەڕێوەبرد. 
ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٢ یاری کۆتایی جامی سوپەری ئەوروپی لەنێوان ھەردوو یانەی چێلسی و ئەتلەتیکۆ مەدرید بەڕێوەبرد.
ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٣ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی لەنێوان ھەردوو یانەی بایەرن میونشن و یانەی بروسیا دۆرتمۆند بەڕێوەبردووە . 


یاسین ئەحمەد 





ئەم هەواڵە 1015جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad