English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی بەشداریی لە پرسەی شەهید عەمید ئەسكەندەر ڕەشید گەردی کرد
2019-05-14 [02:57 AM]

ZNA- هەولێر



ئەمڕۆ سێشەممە ١٤/٥/٢٠١٩ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بەشداریی  لە پرسەی شەهید عەمید ئەسكەندەر ڕەشید گەردی، فەرماندەی لیوای سێی كۆماندۆی زێرەڤانی کرد، کە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەركی مەشق و ڕاهێنانی پێشمەرگە لە ڕووداوێكی دڵتەزێندا شەهید بوو. 

مەسرور بارزانی پرسە و سەرەخۆشی خۆی بە کاسوکار و خانەوادەی خوالێخۆشبوو راگەیاند و وتی لە خوای گەورە داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و ئۆقرەیی و دڵنەواییش بە ئێمە و کەسوکاری شەھید  و پێشمەرگەی کوردستان 
ببەخشێت و دوا کۆستی خانەوادەکەیان بێت.

ھەر لە ھەولێر لە شوێنی پرسەکە مەسرور بارزانی بەشداریی لە پرسەیەکی خانەوادەی بەرێز غەفور خۆشناو کرد.





ئەم هەواڵە 1240جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad