English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چین بەبەھای ٦٠ ملیار دۆلار باج لەسەر كاڵای ئەمریكایی دەسەپێنێت
2019-05-14 [04:31 AM]

​ZNA - هەولێر


چین بەرەنگارهی ھۆشدارییەكانی ئەمریكا دەبێتەوە و وەك تۆڵەسەندنەوە بڕیاری سەپاندنی  باجی گومرگی دەدات.

وەزارەتی دارایی چین رایگەیاند، چین بەنیازە باجی گومرگی بەسەر كالای ئەمریكایی‌دا بسەپێنێت  كە بەبەھای ٦٠ ملیار دۆلارە ، ئەم ھەنگاوەش دوای بڕیارەكەی ئەمریكا دێت بە سەپاندنی باجی گومرگی نوێ و قوولتركردنی جەنگی بازرگانی نێوان ھەردوو ولات.

وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند كە ئەو باجە بەسەر ٥ ھەزار و ١٤٠ بەرھەمی ئەمریكایی‌دا دەسەپێندرێت و لە یەكی مانگی داھاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە دۆنالد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ، ھەفتەی رابردوو ھۆشداری دابووە چین كە ئەو ھەنگاوە نەھاوێژێ و بەكاربەرانی ئەمریكی بەھیچ شێوەیەك پارە بەرامبەر زیادكردنی باجی گومرگی نادەن.





ئەم هەواڵە 8776جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad