English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەیاد عەلاوی نھێنی سەردانی پۆمپیۆ بۆ عێراق ئاشکرا دەکات
2019-05-15 [08:45 AM]

ZNA- ھەولێر



ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتمانیی عێراقی و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق لە چاوپێکەوتنی کەناڵێکی وڵاتەکەیدا، رایگەیاندووە، دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) ئەو زانیارییەی بە ئەمریکا داوە.

ئەیاد عەللاوی هەروەها رایگەیاندووە، کە مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای بینینی وێنە هەواڵگرییەکانی سەکۆ مووشەکییەکانی بەسرە دژی هێزە ئەمریکییەکان، سەردانی عێراقی کرد.

رۆژی 11-5-2019، هادی عامری، سەرۆکی میلیشیای بەدر و فەرماندەی باڵای میلیشیاکانی حەشدی شەعبی هەڕەشەی لە ئەمریکا کرد و رایگەیاند، ”عێراق بۆ هێزە ئەمریکییەکان دەکەینە ڤێتنامێکی دیکە“.

هادی عامری بە ئاشکرا لە شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران، پاڵپشتیی میلیشیاکانی بۆ ئێران راگەیاند.

هەفتەی رابردوو مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی بەغدای پایتەختی عێراقی کرد و سەرچاوە میدیاییەکانیش ئاماژەیان بەوە کرد، کە پۆمپیۆ هۆشداریی داوە لەوەی هەر گرووپێک هێرش بکاتە سەر هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق، ئەمریکا دەیخاتە ناو لیستی تیرۆرەوە.

هەروەها ئەمڕۆ چوارشەممە 15-5-2019، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کرد عێراق بەجێ بهێڵن، چونکە میلیشیاکان مایەی هەڕەشەن بۆ گیانی ئەمریکییەکان.





ئەم هەواڵە 7561جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad