English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك وەزیرانی عێراق لەسەر بانگهێشتی ئەردۆغان سەردانی توركیا دەكات
2019-05-15 [09:14 AM]

​ZNA – هەولێر


لەسەر بانگهێشتی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئەنقەرە دەکات و لەگەڵ سەرۆک کۆمار و بەرپرسانی تورکیا کۆدەبێتەوە، پرسی وزەو بوونی پەکەکە لە شنگال لە دیارترین تەوەرەکانی کۆبوونەوەکانی دەبێت لەگەڵ بەرپرسانی ئەنقەرە.

 

 
سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاند، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، ئاوەدانکردنەوەی عێراق و پلاندان بۆ چۆنییەتی پێشخستنی پەیوەندییە دوو لایەنەکان لە سەرووی هەموشیانەوە وزە و بازرگانی ئامانجی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراقە بۆ تورکیا
 
عادل عەبدولمەهدی رایگەیاندبوو، راکێشانی هێڵی ئاسنین و کردنەوەی دەروازەی نوێی سنووریی لە سەردانەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا تاوتوێدەکات
 
 




ئەم هەواڵە 538جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad