English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زۆر خواردنی گۆشتی سور دەبێتە هۆی جەڵتەی مێشک
2019-05-15 [01:22 AM]

هەولێر _ ZNA


 

توێژینەوەیەک لە زانکۆی فۆرتسبۆرگی ئەڵمانی ئەنجامدراوە  دەرکەوتووە کە پەیوەندییەکی پتەو لەنێوان جەڵتەی مێشک و خواردنی زۆری گۆشتی سووردا ھەیە.

هاوکات زۆر خواردنی گۆشتی سوور دەبێتە ھۆی زیادبوونی چەوری و کۆلیسترۆڵی خراپ کە دەبێتە گیرانی لولەکانی خوین و دروست بوونی جەڵتە ، زۆربەی کەسیش لەوکاتەدا مێشکی لەکاردەکەوێت و گیان لەدەست دەدات.

 

سودەکانی سپێناخ

1-خوراکێکی زۆر کاریگەرە بۆ ئافرەتانی سکپڕ: بەهۆی ئەوەی سەرچاوەیەکی باشی ترشی فۆلیکە هەربۆیە ئەمەش کاریگەریەکی باشی هەیە لەسەر ئافرەتانی سکپڕ.

2-یارمەتی تەندروستی ئێسک دەدات.

3-لەقەبزی دەت پارێزێت.

4-دژی ژەهراویبون دەجەنگێت: ڤیتامین A ی تێدایە کە دەبێتە هۆی پاراستنی لەش لە لە ژەهراوی بون.

5-زۆر بەسودە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن.

6-بەسودە بۆدابەزاندنی کێشی لەش.

7- سپێناخ یارمەتی هێور بونەوەی لەش دەدات هەروەها قەلەقی بەتەواوی ناهێڵێت.

8-دژە پیرییە:سپێناخ بەسەوزەیەکی دژە پیری ناسراوە.

9-سپێناخ سەرچاوەیەکی باشی ئاسنە ئەمەش زۆر یارمەتی دەرە بۆئەوکەسانەی کە توشی نەخۆشی کەمخوێنی دەبن.

 

کەم خەوی دەبێتە هۆی جەڵدەی مێشک

بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە ئەمریکا ئەنجامدراوە کەم خەوی دەبێتە هۆی جەڵدەی مێشک و کاریگەری زۆر خراپی هەیە لەسەر ژیانی مرۆڤ.
هەر لەهەمان توێژینەوەش ئەوە دەرکەوتووە کە کەم خەوی مرۆڤ دوچاری سڕبوون و کەم بینین و کەم بونەوەی هەستەکان دەکات لە کاتی ئاساییدا.

 

سودەکانی خواردنی مۆز پێش خەوتن:

١-خواردنی مۆز دەردانی  ھۆڕمۆنی سیرۆتۆنین زیاد دەکات بەمەش وادەکات مرۆڤ زوو ھەستی خەوتنی لا دروست ببێت.

٢-ئاسودەی بە لەش دەبەخشێت.

٣-یارمەتی ھێوربوونەوەی کۆئەندامی دەمار دەدات.

٤-لێدانی دڵ ڕێکدەخات.

٥-خواردنی ھەستی تێری بە مرۆڤ دەبەخشێت،بێئەوەی ڕێژەیەکی زۆریش لە کالۆری تێدابێت بەم ھۆیەشەوە دەتواندرێت لە دابەزانی کێشی لەشدا سودی لێوەربگرێت.

٦- پێداویستی لەش لە ڤیتامین "C" دابین دەکات.

 

مەترسییەكانی قەڵەوی لەسەر تەندروستی:

1 - بەگشتی باری ژیانی مرۆڤ خراپ دەكات، وەك گیروگرفتی دەردانی پیسایی و تووشبوون بە مایەسیری.

2 - رێگری لە وەرزشكردن دەكات.

3 - دەبێتە هۆی كەمبوونەوە یان نەمانی وزە و هێزی لەش.

4 - تووشبوون بە هەندێك جۆری شێرپەنجە.

5 - 80%ی قەڵەوەكان تووشی نەخۆشیی شەكرە دەبن .

6 - 80%ی قەڵەوەكان تووشی بەرزەپەستانی خوێن دەبن .

7 - ئازاری ئاستی دڵ، ئازاری بڕبڕەی پشت، ژانەسەر. تەنگەنەفەسی و قورسبوونی كاری میكانیكی دڵ .

8 - بەرزبوونەوەی كۆلیسترۆڵ(چەوری خوێن)ی نێو خوێن.

9 - ئاوسانی پێیەكان.

10 - تێكچوونی سووڕی مانگانە.

11 - لە كاتی نەشتەرگەریدا پێویستە ژەمێك یان بڕێكی زۆر لە سڕكەرە ماددە بەكاربهێنرێت .

12 - گیروگرفتی كۆئەندامی ناوەندی دەمار (كەمخەوی، برسێتی، تینوێتی و .. هتد).

13 - تێكچوونی هۆرمۆنەكان (پرۆستات ، هێلكەدان، گلاندی سەرگورچیلەكان و گلاندی تایرۆید).

14 - ئەستووربوونی دیواری خوێنبەرەكان.





ئەم هەواڵە 4966جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad