English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق بارودۆخی ناوچەكە تاوتوێ دەكەن
2019-05-15 [09:44 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ 15/5/2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە جۆن ویلكس باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و مارتین وار كونسوڵی بریتانیا لە هەولێر كرد و لە دیدارێكدا بارودۆخی ناوچەكەیان تاوتوێ كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكان لە ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی و هەروەها پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و وێڕای ئاماژەدان بە بەردەوامیی هەڕەشە و مەترسییەكانی داعش لەسەر ئاسایشی عێراق و ناوچەكە جەخت لەوە كرایەوە كە گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكان نەبێتە هۆی ئەوەی تەركیز لەسەر شەڕی داعش كەم ببێتەوە.

ژیان و گوزەرانی ئاوارەكان لە پارێزگای نەینەوا و هەروەها كاركردن بۆ گەڕاندنەوەی ئێزدییەكان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و دابینكردنی ئاساییش و خزمەتگوزاری لە ناوچەكانیان تەوەرێكی دیكەی ئەو دانیشتنە بوو.





ئەم هەواڵە 4465جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad