English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دیوانی سەرۆکایەتی هه‌رێمی كوردستان: گواستنەوەیی ڕاژەی فەرمانبەران رێکاری کارگێڕییە نەک سیاسی
2019-05-15 [11:09 AM]

ZNA-هه‌ولێر


دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەو ڕایدەگەێنێت  ، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا ھەواڵێکی نادروست بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە گواستنەوەی راژەی ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی دیوان بۆ وەزارەتەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئێمە لە دیوانی سەرۆکایەتی سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە بابەتەکە پەیوەندی بە لایەنی سیاسییەوە ھەبێ".

دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان  راشیدەگەێنێت ، لە چوارچێوەی رێکخستنەوە و ترشیق (بچووککردنەوە)ی ھەیکەلیەتی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، بڕیاردراوە بە ئەنجامدانی ژمارەیەک گۆڕانکاری و رێکخستنەوەی میلاکات، لەسەر ئەم بنەمایەش ژمارەیەک لە فەرمانبەرەکان کە میلاکیان زیادەیە راژەکانیان گواستراونەتەوە بۆ وەزارەکان، بۆ ئەوەی بتوانرێ سوود لە تواناکانیان وەربگیرێت لە دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستان.

دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان دەشڵێت ، گشت لایەک دڵنیادەکەینەوە کە پرۆسەکە تەنیا رێکارێکی کارگێڕییەوە و ھیچ پەیوەندییەکی بە لایەنی سیاسییەوە نییە، خەڵکی بێلایەن و ئەندامانی پارتیی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لایەنەکانی تری تێدایە.

لەکۆتادا دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان  کوردستان داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکات رەچاوی بنەماکانی راستگۆیی بکەن لەکاتی بڵاوکردنەوەی ھەواڵەکان.





ئەم هەواڵە 1081جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad