English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ سلێمانى کەسێک کوژراو کەسێکی دیكه‌ش بریندار بوو
2019-05-15 [11:45 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لەراگەیاندراوێکدا کەوێنەیەک دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەێنێت ، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٤ ی ٥ ی ٢٠١٩ ، بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتی نێوان دوو بنەماڵەوە شەڕو دەماقاڵێ دروست بوو، بەھۆیەوە کەسێ کوژراو کەسێکیش بریندار بوو.

پۆلیس ئاماژە بەوەش دەکات کە دوای ئەوەی ھێزەکانمان ئاگادارکرانەوە دەست بەجێ چەند ھێزێکی تایبەت  گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو توانرا شەڕو ئاڵۆزیەکە لە ماوەیەکی کەمدا کۆتایی پێ بھێنرێ.

پۆلیس راشیدەگەێنێت ، بەھۆی ئەو شەڕەوە لە ناحیەی بازیانی سەربە پارێزگای سلێمانی کەسێ کوژراو کەسێکیش بریندار بوو

ئاماژە بەوەش دەکەن کە لەلەلایەن بنکەی پۆلیسی بازیانەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.





ئەم هەواڵە 4135جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad