English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ده‌بێت ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تی شوفێری نوێ ده‌كه‌نه‌وه‌، وانه‌ بخوێنن
2019-05-15 [02:54 AM]

ZNA - هه‌ولێر


عه‌قید ئه‌سعه‌د مه‌لا که‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی هه‌رێم  رایگەیاند، بڕیارە  لیژنه‌ی رێکخستنه‌وه‌ی سیستمی پێدانی مۆڵه‌تی شۆفێری له‌هه‌رێمی کوردستان کۆبێته‌وه‌، له‌باره‌ی‌ دانانی سیستمێکی‌ نوێی‌ پێدانی‌ مۆڵه‌تی‌ شۆفێری‌ و دەرکردنی چەند راسپاردە و رێنماییەک گفتوگۆ ده‌كرێت.

مه‌لا كه‌ریم وتیشی، هەندێک ئاستەنگیان لەبەردەمدایە، بەڵام هەوڵ دەدەن کێشەکان چارسەر بکەن و گۆڕانکاری لە سیستەمی پێدانی مۆڵەتی شۆفێریدا بکەن.

ئه‌و به‌رپرسه‌ باسی له‌وه‌ كرد، ‌ئێستا  پێدانی‌ مۆڵه‌تی‌ شۆفێری‌ له‌سه‌رجه‌م پارێزگاکان جیاوازه‌، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌داهاتوودا ئه‌و سیستمه‌ یه‌ک بخه‌ن و بیخه‌نه‌ بواری‌ جێبه‌جێکردنه‌وه‌، لە هەولێر سیستەمی ناوسراو بە کۆری جێبەجێ دەکرێت، بەڵام لە هەندێک پارێزگا و شاری دیكه‌ سیستەمەکە کۆنە و لەگەڵ ئێستا ناگونجێت.

لە لایەکی تر کاروان محەمەد سدیق، گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی رای گەیاندووە، وانە بەو کەسانە دەگوترێتەوە کە  مۆڵەت تازە دەکەنەوە، بڕیار دراوە ئەو کەسانەی بەسیستمی کۆن مۆڵەتی شۆفێریان دەرهێناوە، بۆ نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كانیان پێویستە دوو وانەی هاتووچۆیی بخوێنن.

روونی كرده‌وه‌، خوێندنی ئەو دوو وانەیە بەبێ‌ بەرامبەرە‌و مەبەستیش لێی ئاشناکردنی شۆفێرانە بەسیستمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری، و بڕیارەکەش هاتووچۆی سلێمانی کەوتەوە بورای جێبەجێکردنەوە.

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 4336جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad