English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میسی داوای سێ یاریزان لە یانەی بەرشەلۆنە دەکات 
2019-05-15 [04:02 AM]

ZNA- ھەولێر 



سەرچاوە رۆژنامەوانیەکان باس لەوە دەکەن کە لیونێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە گرێبەست لەگەڵ سێ یاریزانی بەتوانا مۆربکەن . 

ئەو سێ یاریزانەی میسی داوای کردووە گرێبەستیان لەگەڵ مۆربکرێت بریتین لە ئەنتوان گریزمان لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و جۆشوا کیمیتچ یاریزانی یانەی بایەرن میونشن و ھەروەھا ماتیاس دی لێخت بەرگریکاری یانەی ئەیاکس ئەمستەردامی ھۆڵەندی . 

بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بۆ دەستە بەرکردنی پارەی پێویست بۆ ئەم سێ گرێبەستە بەنیازن دەست بەرداری ھەریەکە لە یاریزانان فیلیپ کۆتینیۆ و ئیڤان راکیتیچ و سامۆێل ئۆمتیتی بن . 

لە دوای دەرچوونی یانەی بەرشەلۆنە لەسەردەستی یانەی لیڤەرپول لە یاری پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ میسی ھەست بە خەمبارییەکی زۆر دەکات چونکە ئاواتە خوازبوو ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی پاڵەوانیەتی چامپیۆنزلیگ بەدەست بھێنێت. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 10477جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad