English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مانگی داهاتوو خولی نوێی فێستیڤاڵی Très Court بەڕێوەدەچێت
2019-05-13 [02:09 AM]

هەولێر - ZNA 


رێکخەرانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی Très Court ئاشکرایان کرد، 21مین خولی فێستیڤاڵەکە لە مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

 

لە خولی ئەمساڵدا چەندین فیلم لە سەرتاسەری جیهاندا بەشدارن و ژمارەیەک ئەستێرەی جیهانی لە پاریس لە فەرەنسا ئامادە دەبن.

 

چالاکییەکانی فێستیڤاڵ، لە 7 تاوەکو 16 حوزەیران بەڕێوەدەچن.

 

سەرۆکی لێژنەی هەڵسەنگاندنی فیلمەکان دەرهێنەر و نووسەر، میشال هازنافیسیوسە و هەریەک لە ئەکتەری کۆمێدی ئالیس دێڤید، بەرهەمهێنەری سینەمایی جاستن بیچبێرتی، دیزاینەری دیکۆر، ئان سیبل و ئاوازدانەر ماسیۆ لامبۆلی ئەندامی لێژنەکەن.

 

هەروەها نووسەر و رەخنەگر، ئیزابێل مۆتۆت و هەردوو رۆژنامەنووس، ئاستیل مارتین و لویس هیفنەر ئەندامی لێژنەکەن.





ئەم هەواڵە 4876جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad