English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسى سلێمانى ده‌ستگیركردنى 57 تۆمه‌تباری ڕاگه‌یاند
2019-05-16 [10:15 AM]

ZNA-هەولێر


پۆلیسى سلێمانی راگەیاند، 57 تۆمەتباریان دەستگیركرد بەشێكی زۆر لەو تۆمەتبارانە زیادەرۆییان كردۆتە سەر موڵك و ماڵی گشتی .

له‌راگه‌یاندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانی ڕایده‌گه‌ێنێت ، لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌مان بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی سەرپێچی یاسا دەكەن ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا 57 تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بەشێكی زۆر لەو تۆمەتبارانە زیادەرۆییان كردۆتە سەر موڵك و ماڵی گشتی .

لەراگەیاندروەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین 57 تۆمەتباریان دەستگیركردووە بەپێی چەند ماددەیەك لەیاسای سزادانی عیراقی بەجۆرێك :

- دوو تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 21ی چەك .

- تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی كە تۆمەتبار هەستاوە بەفێڵكردن لە هاوڵاتیان .

- 48 تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 548 لەیاسای سزادان ، كە تۆمەتباران هەستاون بە زیادەڕۆیی كردنە سەر موڵك و ماڵی گشتی ، هێزەكانی پۆلیس ئاگادار بوون لەوەی كەچەند كەسێك لەسنوری بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین زیادەڕۆییان كردۆتە سەر موڵكی گشتی ، دوای لێكۆڵینەوەو وەرگرتنی فەرمانی  دادوەر توانرا لە هەڵمەتێكدا سەرجەمیان كە 48 تۆمەتبارن دەستگیربكرێن و ڕوبەڕوی یاسا بكرێنەوە .


پۆلیسى سلێمانى ده‌شلێت هەڵمەتی هێزەكانی پۆلیس بەردەوام دەبێت هەر كەسێك زیادەڕۆیی بكاتە سەرموڵك و ماڵی گشتی دەستگیر دەكرێت و ڕوبەڕوی یاسا دەكرێتەوە .

هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت ، ( 6) تۆمەتباری تر دەستگیركراون بە چەند ماددەیەك لەیاسای سزادانی عێراقی .





ئەم هەواڵە 4240جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad