English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە سلێمانی قوتووی قوپاو دەستی بەسەردا دەگیرێت
2019-05-16 [01:15 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەو قوتوانەی کە قوپاون دەبێنە ھۆی زیان گەیاندن بە پێکھاتەی خۆراکی ئەو خۆراکانەی کە تێیدا ھەڵدەگیرێت، لەبەر ئەو ھۆکارەش "قوتووی قوپاو" لە ھەردوکان و مارکێتێکدا ببینرێت دەستی بەسەردا دەگیرێت .

گۆران قادر سەرۆکی لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەو بەدواداچون و لێکۆڵینەوانەی کە کردویانە بۆ "قوتووی قوپاو" دەرکەوتووە ئەو مادەو خۆراکانەی کە لەو قوتوانەدا ھەڵدەگیرێت لەرووی پێکھاتەی خۆراکییەوە زیانی بەرکەوتووە ئەویش بەھۆی لێبوونەوەی ئەو رووپۆشە کانزاییەی لەبەشی ناوەوەی قوتووەکەیەو تێکەڵ بە مادە خۆراکییەکە دەبێت.

سەرۆکی لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەشڵێت: بەھۆی زیانەکەی بۆ سەر تەندروستی ھاوڵاتیان لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی بڕیاری دەست بەسەراگرتن و لەناوبردنی ئەو قوتوانە دراوە کە قوپاون و زیانیان بەرکەوتووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد لە چەند رۆژی رابردوودا لیژنەھاوبەشەکان لە دوکان و مارکێتەکانی سلێمانی دەستیان بەسەر بڕێک لە قوتوی قوپاودا گرتووە.

دەربارەی قەربووکردنەوەی خاوەنی دوکان و مارکێتەکان بەھۆی ئەو زیانە مادییەی کە بەریان دەکەوێت گۆران قادر ووتی، ئەو کۆمپانیایانەی کە خۆیان ھۆکاربون پێویستە قەرەبووی خاوەنی دوکان و مارکێتەکان بکاتەوە.

 





ئەم هەواڵە 4618جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad