English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
يه‌كێتی زانایان له‌سه‌ر هه‌واڵێكی سایتی لڤین و ژیان رێكاری یاسایی ده‌گرێته‌به‌ر
2019-05-16 [02:04 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایانگه‌یاند، له‌و چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو رۆژنامه‌ی (ژیان) له‌ ژماره‌ 91ی به‌رواری 12ی5ی2019دا، دوای ئه‌ویش هه‌مان به‌روار سایتی (لڤین) هه‌واڵێكی نا دروست‌و بێ‌ بنه‌مایان بڵاو كردۆته‌وه‌، كه‌ گوایه‌ یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ر ره‌فتاره‌كانی د. پشتیوان صادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی به‌ وه‌كاله‌ت، نامه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان داوه‌ته‌ به‌رێز جه‌نابی سه‌روك بارزانی‌و تێیدا گله‌یی خۆیان له‌و نامه‌یه‌ باس كردووه‌‌و، جه‌نابی سه‌رۆك بارزانیان له‌ ره‌فتاره‌كانی وه‌زیری ئه‌وقاف ئاگادار كردۆته‌وه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، ئێمه‌ له‌ یه‌كێتی زانایانه‌وه‌ سه‌ر له‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه‌ هه‌وڵبه‌ستراوه‌ ره‌ت ده‌كه‌ینه‌‌وه‌‌و، پێمان وایه‌ ئه‌و كاره‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بنه‌ما‌و پرنسیپه‌كانی كاری رۆژنامه‌وانیه‌‌و له‌هه‌مان كات بۆ به‌ئامانج‌و بۆ دروستكردنی درزه‌ له‌نێوان ئه‌و دوو دامه‌زراوه‌یه‌‌و نانه‌وه‌ی پشێوی‌و ته‌شهیركردنه‌ به‌ ده‌زگایه‌كی فه‌رمی وه‌ك یه‌كێتی زانایان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ده‌توانین بڵێین له‌ماوه‌ی رابردوو باشترین هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان یه‌كێتی زانایان‌و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف هه‌بووه‌‌و، چه‌نده‌ها چالاكی جۆراوجۆرو په‌یوه‌ستمان به‌ یه‌كه‌وه‌ ئه‌نجام داوه‌‌و، ته‌نانه‌ت خودی به‌رێز د.پشتیوان صادق به‌ژداری راسته‌وخۆی له‌ چه‌ندین كارو چالاكی یه‌كێتی زانایان كردووه‌‌و، له‌زۆربه‌ی پرس‌و پێشهاته‌كانیش ته‌نسیق و راگۆڕینه‌وه‌‌و راوێژمان هه‌بووه‌و هه‌میشه‌ پێمان وابووه‌، كه‌ ته‌واوكه‌ری یه‌كترین‌و پێكه‌وه‌ خزمه‌ت ده‌كه‌ین.

بۆیه‌ دووباره‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌ ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌‌و به‌جددیش به‌دواداچوون ده‌كه‌ین‌و رێكاری یاساییش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ ده‌گرینه‌ به‌ر.

   ‌      

 





ئەم هەواڵە 3619جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad