English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق راگەیێندراوێکیان لەبارەی سووتاندنی کێڵگە کشتوکاڵییەکانی خانەقین بڵاوکردەوە
2019-05-18 [10:42 AM]

Z.N.A


لەبارەی سووتاندنی کێڵگە کشتوکاڵییەکانی خانەقین فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە.

فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق بەپێویستی دەزانن سەرۆکایەتی کۆمار، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کار بۆ هەڵگرتنی ئەو ستەمە بکەن لەسەر خەڵکی خانەقین هەیە.

ده‌قی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانی پەرلەمانی عێراق
 
ئاگادارییه‌ك بۆ رای گشتیی
بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان

‌لای هه‌مووان ئاشكرایه‌ ده‌ستی تیرۆر و به‌شێك له‌لایه‌نه‌ نه‌ناسراوه‌كان، له‌ هه‌وڵی تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری خانه‌قین و گونده‌كانی ده‌وربه‌ریدان، هه‌روه‌ها ئه‌و لایه‌نانه‌ مه‌به‌ستیانه‌ زیان و ئازار به‌ هاووڵاتییان و جوتیارانی ناوچه‌كه‌ بگه‌یێنن. هه‌ر به‌هۆی ئه‌م هه‌وڵه‌ تاوانكارییانه‌، زیاتر له‌ 40 هاووڵاتی مه‌ده‌نی و كارمه‌ندانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان شه‌هیدبوون و زیانی ماددی زۆریش به‌ناوچه‌كه‌ش گه‌یێندرا. ئه‌م تاوانبارانه‌ به‌مه‌ش نه‌وه‌ستان، به‌ئه‌نقه‌ست ئاگریان له‌ به‌رووبوومی جوتیاران به‌ردا و بۆمبڕێژیانكرد و به‌هۆیه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا چوار كه‌س شه‌هیدبوون، یه‌كێكیان مامۆستا بوو.

ئێمه‌ له‌كاتێكدا سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م كرده‌وه‌ تاوانكارییانه‌ و پیلانه‌ نه‌گریسانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ پێكه‌وه‌ ژیان و سه‌قامگیری ئه‌م شاره‌ ده‌كاته‌ ئامانج، به‌گرنگی ده‌زانین سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بێنه‌ سه‌ر هێڵ و گشت رێوشوێنه‌ پێویسته‌كان بگرنه‌به‌ر بۆ رێگریكردن و كۆتاییهێنان به‌م جۆر و سته‌مه‌ سه‌پێندراوه‌ی كه‌ شاره‌كه‌ و خه‌ڵكه‌كه‌ی كردووه‌ته‌ ئامانج.  

دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌.... ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ شاری خانه‌قین به‌دۆخێكی تایبه‌تی زۆر مه‌ترسیدار تێده‌په‌ڕێت و ئه‌گه‌ری كۆچی به‌كۆمه‌ڵ و ده‌ستبه‌رداربوونی جووتیاران بۆ زه‌ویوزاره‌كانیان له‌ ئارادایه‌، ئێمه‌ش وه‌ك نوێنه‌رانی گه‌ل له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌م راستیانه‌ بۆ خه‌ڵك ئاشكراده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان درك به‌ راستییه‌كان بكه‌ن و هه‌مووان به‌شداربن له‌ به‌رپرسیارێتیی یاسایی بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی به‌په‌له‌ و رزگاركردنی خه‌ڵك و ناوچه‌كه‌.

دروود بۆ گیانی شه‌هیدان

دروود بۆ خه‌ڵكی ئارامگری خانه‌قین و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری

فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
18-5-2019





ئەم هەواڵە 7726جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad