English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گواستنەوەی دی لێخت بۆ بەرشەلۆنە کێشەی تێدەکەوێت 
2019-05-18 [10:51 AM]

ZNA- ھەولێر 


ھەوڵەکانی یانەی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی یاریزان ماتیاس دی لێخت بەرگریکاری یانەی ئەیاکس ئەمستەدرامی ھۆڵەندی کێشە تێدەکەوێت . 

بەپێی ھەواڵێکی پێگەی کالچیۆ مێرکاتۆ ،  لە حاڵەتی پەیوەندی کردن بە یانەی بەرشەلۆنە دی لێخت داوای کردووە مووچەی ساڵانەی ٩ ملیۆن یۆڕۆ بێت . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، پێشتر یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ دی لێخت لەسەر وردەکارییەکانی گرێبەستەکەی رێککەوتبوو و مووچەی ساڵانەشی لەم پارەیە کەمتر بوو ، بەڵام ئێستا یاریزانەکە بۆ پەیوەندی کردن بەیانەی کەتەلۆنی داوای ئەم مووچەیە دەکات، ئەمەش بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنەی سارد کردووتەوە لە گرێبەستەکە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، مینۆ رایۆلا بریکاری کارەکانی دی لێخت ھەوڵدەدات سەرنجی یانەکانی دیکەی ئەوروپا بۆ لای گرێبەست کردن لەگەڵ دی لێخت رابکێشێت بەڵام تا ئێستا ھیچ یانەیەک بە فەرمی داوای ئەم یاریزانەی  نەکردووە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 8260جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad