English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێکسۆن مۆبیل لە بەسرە کشایەوە
2019-05-18 [11:03 AM]

Z.N.A


ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە کۆمپانیاکە بڕیاریداوە کێلگە نەوتییەکانی بەسرە بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران جێبهێڵێت.

رۆیتەرز ئاشکراشیکردووە کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل هەموو ستافە بیانییەکانی خۆی لە عێراق گواستەوە بۆ دەرەوەی ئەو کێڵگەیەی لە بەسرە کاری تێدادەکەن.

بەپێی سێ سەرچاوەی نزیک لە ئێکسۆن مۆبیل، کە لە کیڵگەی قوڕنەی رۆژئاوا - یەک لە باشووری عێراق کاردەکات، هەموو ستافە بیانییەکانی لە کێڵگەکە کشاندووەتەوە و سەرقاڵی گواستنەوەیانە بۆ دوبەی.

کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل لە درەنگانی شەوی هەینی و بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، دەستیکردووە بە گواستنەوەی کارمەندە بیانیەکانی لە کێڵگەکەوە بۆ کەمپی سەرەکی کۆمپانیاکە لەبەسرە و لەوێشەوە سەرقاڵی رێکخستنی کارەمەندەکانییەتی بۆ ئەوەی بیانگەیەنێتە فرۆکەخانەی بەسرە و لەوێوە بۆ دوبەی.

پێشتر ئێکسۆن مۆبیل، رایگەیاندبوو بەوردی چاودێری رەوشی عێراق دەکەین و لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە پەیوەندیدان، بۆ ئەوەی بڕیار لە بارەی داهاتووی کارەکانیان بدەن.

باسی لەوەشکردبوو، ئێکسۆن مۆبیل بەرنامە و رێوشوێنی گونجاوی هەیە بۆ پارێزگاری لە کارمەندان و دامەزراوەکانی.

دوای هۆشدارییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کشانەوەی بەشێک لە دیپلۆماتکارەکانی و ئاڵۆزتربوونی پەیوەندییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئێران، گەورەکۆمپانیا نەوتییەکان لە عێراق رایانگەیاند رێوشوێنی ئەمنی تووند دەگرنەبەر بۆ پاراستنی کارمەندەکانیان.





ئەم هەواڵە 4705جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad