English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەقینەوەیەک لە مووسڵ دوو کەسی کردە قوربانی
2019-05-18 [12:58 PM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەمڕۆ شەممە ١٨ی ئایاری ٢٠١٩، دوو کەسی مەدەنی بەھۆی تەقینەوەی ماتۆرسکیلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوەڕاستی شاری مووسڵ، بریندار بوون.

بەپێ سەرچاوەکان لە پۆلیسی نەینەوا  ڕاگەیاند: "کەسەکان بە سەختی بریندار بوون و تەقینەوەکەش لە ناوچەی "دەواسە"ی ناوەڕاستی شاری مووسڵ ڕووی داوە".

ڕوونیش کراوەتەوە ھێزە ئەمنییەکان گەمارۆی شوێنی ڕووداوەکەیان داوە و بریندارەکانیش بە مەبەستی چارەسەرکردن، ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

ئەم تەقینەوەیە لە کاتێکدایە کە شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش ھەڵیانکوتایە سەر گوندی (ئیبراھیمیە)ی دەرووبەری لای ڕاستی مووسڵ و تەواوی گوندەکەیان سووتاند





ئەم هەواڵە 7636جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad