English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كاسبارێك به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی له‌ ئۆتۆمبێل گیانی له‌ ده‌ستدا
2019-05-18 [01:01 AM]

ZNA-هه‌ولێر


راوەدوونانی ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی خەڵکی سەقز و کەوتنە خوارەوەی بووە ھۆی گیان لەدەست دانی شۆفێرەکەی

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایدەگەێنێت ،  لەلایەن ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە رێگای سەقز- زەنجان، بە بیانووی ھەڵگرتنی کەلووپەلی قاچاخ کەوتوونەتە دوای ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کە سەرەونخوون بوونی ئۆتۆمبێلەکە و گیان لە دەست دانی شۆفێرەکەی لێکەوتووەتەوە.

ھەواڵنێری ھەنگاو لە شاری سەقز ناسنامەی ئەو کاسبکارەی بە حیسام موحیبی بەرێکخراوەکەی راگەیاندووە.


رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ دەشڵێت  لەرۆژانی رابردوو  ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە رێگای سەقز بۆ بۆکان دیسان بە گومانی ھەڵگرتن و گوازتنەوەی کەل و پەلی قاچاخ، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ھاوڵاتییەک کردووە و داویانەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و کە کوژران و برینداربوونی دوو کاسبکاری لێکەوتەوە.





ئەم هەواڵە 4693جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad