English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوپەیمانان دەست بە راهێنانی پێشمەرگە دەکەنەوە
2019-05-18 [01:03 AM]

ZNA-هه‌ولێر


سبەی یەکشەممە ١٩/٠٥/٢٠١٩، ھێزەکانی ھاوپەیمانان مەشقکردن بە ھێزەکانی پێشمەرگە دەستپێدەکەنەوە.

لیوا قارەمان شێخ کەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە رایگەیاند: "سبەی ھاوپەیمانان دەست بە مەشقکردن بە ھێزەکانی پێشمەرگە دەکەنەوە".

لە لایەکی دیکەوە و دوای ئەوەی چەند رۆژێک راھێنانە سەربازییەکانی ھێزەکانی ئەڵمانیا بە پێشمەرگە لە ھەرێمی کوردستان، بەھۆی ھەرەشەکانی ئێران وەستا، وەزارەتی بەرگری ئەڵمانی دەستپێکردنەوەی راھێنانەکانی راگەیاند.

وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا ئەوەشی راگەیاندووە کە ئێستا ھیچ ھەرەشەیەکی وەھا لە ئارادانیە و راھێنانەکان درێژەیان دەبێت.

لە ساڵی ٢٠١٤ەوە، راوێژکارەکانی ھاوپەیمانان راھێنان بە پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان دەکەن، بەھۆی گرژییەکانی ئێرانیش، لە ئێستادا راوێژکارانی ئەڵمانیا، راھێنان و مەشقەکانی سەربازانی سوپای عێراقییان لە بنکەی سەربازی تاجی کە دەکەوێتە باکووری شاری بەغدا راگرتووە.


کوردستان٢٤





ئەم هەواڵە 4018جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad