English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ڤیدیۆ.. یه‌كه‌مین تاكسی فرۆكه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ست به‌كار بوو
2019-05-18 [01:38 AM]

ZNA-هه‌ولێر


رۆژی پێنجشەمەی ڕابردوو یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیای تایبەت بە دروستکردنی فرۆکە تاقیکردنەوەی لەسەر تاکسی فرۆکە ئەنجامدا و سەرکەتووبوو.

کۆمپانیای لیلیومی ئەڵمانی چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی ساتەوەختی ھەڵسانی ئەو تاکسی فرۆکەیان بڵاوکردەوە.

بەرپرسانی کۆمپانیاکە ڕایانگەیاندووە، کە دوای ئەوەی تاقیکردنەوەی تاکسی فرۆکەکە کردووە سەرکەوتوو بووە، بەنیازن تا ساڵی ٢٠٢٥ لە سەرانسەری وڵاتی ئەڵمانیا بەکاری بھێنین.

ھەرچەندە تاوەکو ئێستا نرخی گەشتکردنی ئاسایی لەو فرۆکەیە دیاریکری نەکراوە، بەڵام بەرپرسانی کۆمپانیاکە ھەوڵ دەدەن نرخی ھەر گەشتێکی ئەو فرۆکانە نزیک بێت لە تاکسی ئاساییدا.

ئەم تاکسی فرۆکەیە خێراییەکەی ٣٠٠ کیلۆمەتر دەبێت لە یەک کاتژمێردا، لە ماوەی نزیکیشدا دەبەسترێتەوە بە خزمەتگوزارییەکانی ئوپەر و لیفت.

 





ئەم هەواڵە 11263جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad