English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەھۆی ھاتنی وەرزی گەرما و ھاوین چەند ڕێنماییەک بۆ شۆفێران بڵاو دەکرێنەوە
2019-05-18 [01:41 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، چەند ڕێنماییەکی بۆ سەرجەم شۆفێران بۆ وەرزی گەرما و ھاوین بڵاو کردەوە.

ھاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوە داوە، کە لە کاتی گەرمای ھاویندا یەکەم کار کە شۆفێران دەچنە نێو ئۆتۆمبێلەکانیان دەیکەن، ھەڵکردنی ساردکەرەوەیە (تەبرید)، بەڵام دوای ئەوەی بۆ ماوەی ڕۆژێک ئۆتۆمبێلەکانیان لە بەردەم خۆردا ڕاگرتبوو، لەوانەیە بووبێتە ھۆی زیانگەیاندن بەسەرجەم ئەو شتانەی کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا دانراون.

باس لەوەش کراوە، ھەندێک لەو شتانەی لە ناو ئۆتۆمبێلدا جێ دەھێڵرێت، زۆر ئاشکرایە بۆ شۆفێرەکان و ڕەنگە کەمتر ئەو کارە بکەن وەک جێھێشتنی منداڵ و ئاژەڵە ماڵییەکان، چونکە دەزانن ڕەنگە ئەم کارە بە کارەساتێکی نەخوازراو کۆتایی بێت.

ھاتوچۆ گەرمیان لە ڕێنماییەکەدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، پێویست ناکات کە پلەیەکی گەرمی بەرزی سروشتیمان ھەبێت بۆ گەرم بوونی ناو ئۆتۆمبێلەکان، لەکاتێکدا کە ھێزی تیشکی خۆر دەچێتە ناو ئۆتۆمبێلەکەوە و دەست دەکات بە گەرمکردنی بەشەکانی ناو ئۆتۆمبێلەکە، وەک داشبۆرد و کوشنەکان، کە وایان لێ دەکات پلەی گەرمییان بەرز ببێتەوە و ئەو گەرمییەش کە دەریدەدەنەوە، بەھۆی داخستنی جامی ئۆتۆمبێلەکانەوە ناتوانێت بچێتە دەرەوە.

ڕوونیش کراوەتەوە، ئەگەر لە دەرەوەی ئۆتۆمبێلێک پلەی گەرمی تەنیا ١٦ پلەی سەدی بێت، پلەی گەرمیی ناو ئۆتۆمبێلەکە دەگاتە ٣٨ پلەی سەدی، ئەمە لەکاتێکدایە کە شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەر پلەی گەرمی دەرەوەی ئۆتۆمبێل ٣٠ پلەی سەدی بێت، ئەوا پلەی گەرمیی ناو ئۆتۆمبێل زۆر بە خێرایی دەگاتە ٦٠ پلەی سەدی.





ئەم هەواڵە 4552جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad