English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان ساڵیادى یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردن له‌گه‌لى كوردستان پیرۆز ده‌كات
2019-05-18 [01:48 AM]

ZNA-هه‌ولێر


سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە ٢٧ەمین ساڵیادی یەکەمین ھەڵبژاردن لەگەلی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا، پیرۆزبایی لە تەواوی خەڵکی کوردستان دەکات و دەڵێت: "ئێستا ئەزموونەکەمان بووەتە نموونەی پێکەوەژیان و فەزای ئازادو دیموکراسی و ئازادی دەربڕین لە ناوچەیەک کە ھەموو ئەو بنەمایانە ونن و ھەموویان لەخەوی شەڕو گەڕانەوەی مۆنۆپۆلن".

لە درێژەی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، ئاماژە بەوە کراوە، گەلی کورد لە یەکەمین ئەزموونی رزگاریی میللەتی کوردستان، راستەوخۆ پەنای بۆ ئامڕازە دیموکراسییەکان برد بۆ یەکلاییکردنەوەی رکابەرییەکان و پێشڕەوایەتی و ئیدارەکردن و مافی گفتوگۆکرن لەپێناو بەرژەوەندیی گەل و وڵات.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "وێڕای سەختی و ئاستەنگەکان ئێستا خولی پێنجەمی پەرلەمانەو لە رووی نوینەرایەتی و بەشداریی سیاسی فراوانترین رووبەری پێکھاتەی کوردستان دەگرێتەوەو جەخت دەکەینەوە کە ھەمیشە پەرلەمان بەشێک بێت لە چارەسەر بۆ سەرجەم لایەنەکان و چەتری کۆکەرەوەی گشت لایەنەکان و قووڵترکردنەوەی گیانی کاری پێکەوەیی و قووڵترکردنی کەلتووری دیموکراسی و دیالۆگ و بەرزڕاگرتنی بەرژەوەندیی گەل و نیشتیمان لەسەروو ھەموو بەرژەوەندییەکانی دیکەوە بێت".

دەقی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان:

"بەناوی خودای گەورەو میھرەبان

ئەمڕۆ ساڵیادی یەکەمین ھەڵبژاردنی دیموکراسیی کوردستانە، بەم بۆنەیەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی تەواوی خەلکی کوردستان دەکەین، ئەو ڕۆژە سەرەتای قۆناخێکی نوێ بوو لە بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کوردستان، لە یەکەمین ئەزموونی رزگاریی میللەتی کوردستان، راستەوخۆ پەنای بۆ ئامڕازە دیموکراسییەکان برد بۆ یەکلاییکردنەوەی رکابەرییەکان و پێشڕەوایەتی و ئیدارەکردن و مافی گفتوگۆکرن لەپێناو بەرژەوەندیی گەل و وڵات، لەو رۆژە بناغەی دەوڵەتداری و جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان جاڕدرا، وەڵامی ھەموو ئەوانەش درایەوە کە پێیان وابوو گەلی کوردستان ناتوانێت ئیدارەی خۆی بکات و شارەزایی پێشکەوتنەکانی نییە، بەڵام ئەزموونە دیموکراسییەکەمان بۆ دۆست و دوژمنان سەلمێندرا، کە گەلی کوردستان نەک ھەر توانای ئیدارەدانی خۆی ھەیە، بەڵکو ئێستا ئەزموونەکەمان بووەتە نموونەی پێکەوەژیان و فەزای ئازادو دیموکراسی و ئازادی دەربڕین لە ناوچەیەک کە ھەموو ئەو بنەمایانە ونن و ھەموویان لەخەوی شەڕو گەڕانەوەی مۆنۆپۆلن.

ھەر لەساڵیادی یەکەمین ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، وێڕای سەختی و ئاستەنگەکان ئێستا خولی پێنجەمی پەرلەمانەو لە رووی نوینەرایەتی و بەشداریی سیاسی فراوانترین رووبەری پێکھاتەی کوردستان دەگرێتەوەو جەخت دەکەینەوە کە ھەمیشە پەرلەمان بەشێک بێت لە چارەسەر بۆ سەرجەم لایەنەکان و چەتری کۆکەرەوەی گشت لایەنەکان و قووڵترکردنەوەی گیانی کاری پێکەوەیی و قووڵترکردنی کەلتووری دیموکراسی و دیالۆگ و بەرزڕاگرتنی بەرژەوەندیی گەل و نیشتیمان لەسەروو ھەموو بەرژەوەندییەکانی دیکەوە بێت، ھەروەھا دووپاتی پابەندبوونی تەواو بە رێکارە یاسایی و دیموکراسییەکان دەکەینەوە بۆ چارەسەری گرژی و ناکۆکییەکان، پێویستە ھەمووان پابەند بین بەو بنەمایانە بۆ مامەڵەکردن و دەرفەتی زیاتری پێکەوەیی بوون، پێویستە بەھەمووان ھەوڵی پەرەپێدانی زیاتری دیمواکرسی و ھەڵبژاردن و ئازادیی زیاتر بدەین بە پێگیریبوون بە بنەما یاساییەکان و پێشێلنەکردنی ماف و ئازادییەکان، بۆئەوەی ھەمیشە کوردستانەکەمان گەشاوەتر بێت و ھەر بە نموونەی دوورگەیەکی ئارام لەنێو دەریایەکی شەڕ بمێنێتەوە و کەلتوور و فەرھەنگی بەیەکەوە ژیان و دیموکراسییانەی گەلی کوردستان ببێتە وانەیەک بۆ ئەوانەی رێگە بە دەنگێکی جیاواز نادەن و بەزەبری ھێز و تیرۆر و تۆقاندن ھەوڵی خۆسەپاندن دەدەن.

جارێکی تر بەم بۆنەیەوە پێرۆزبایی لە تەواوی خەڵکی کوردستان دەکەین و سەری رێز و نەوازش بۆ رۆحی شەھیدانی رێگای رزگاریی گەلەکەمان دادەنوێنین، سڵاو لە پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان، سڵاو بۆ خەڵکی خۆشەویستی کوردستان ھەمیشە شادو سەرفرازبن."





ئەم هەواڵە 3922جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad