English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكا هۆشدارییه‌كی ده‌ركرد
2019-05-18 [03:23 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

فه‌رمانگه‌ی فڕۆكه‌وانی فیدڕاڵی له‌ ئه‌مریكا له‌ رێگای باڵیۆزخانه‌كانی ئه‌مریكا له‌ كوێت و ئیمارات هۆشدارییه‌كی بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، تێیدا ده‌ڵێت، به‌هۆی گرژییه‌ سیاسییه‌كان و جموجۆڵه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ ئه‌و گه‌شته‌ ئاسمانیانه‌ی به‌سه‌ر كه‌نداوی به‌سره‌ و عومماندا ئه‌نجام ده‌درێن رووبه‌ڕووی مه‌ترسی له‌ "خۆپێناساندنی هه‌ڵه‌" ده‌بنه‌وه‌.

له‌ هۆشدارییه‌كه‌ ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌روو، له‌وانه‌یه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ بدرێت ده‌ست وه‌ربدرێته‌ سیسته‌می هاتوچۆی فڕۆكه‌كان یاخود بێئه‌وه‌ی پێشتر هۆشداری بدرێت په‌یوه‌ندییه‌كان بپچڕێنرێت.

هۆشدارییه‌كه‌ رووداوه‌كه‌ی ١٩٨٨ به‌بیرهێنایه‌وه‌، كه‌ له‌ كاتی پێكدادانێكی ده‌ریایی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له‌ كه‌نداوی به‌سره‌، فڕۆكه‌ی جه‌نگی USS Vincennes سه‌ر به‌ هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا به‌ هه‌ڵه‌ فڕۆكه‌ی Airbus A300 سه‌ر به‌ هێڵی ئاسمانی ئێرانی پێكابوو له‌ كاتێكدا گه‌شتی ئاسمانی بۆ دوبه‌ی ئه‌نجام دابوو، پێی وابووه‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف-١٤ی ئێرانییه‌ له‌ ئاكامیشدا ٢٩٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه‌ ٦٦یان منداڵ بوون.

پێشتریش رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 12ى ئایارى 2019،  باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ ماڵپه‌رى فه‌رمیى خۆیدا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشدارى داوه‌ته‌ هاووڵاتیانى، له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هۆشدارێكه‌ له‌ چوار خالدا روونكراوه‌ته‌وه‌ بۆ هاووڵاتیانى ئه‌مریكا خراوه‌ته‌ڕو و تیایدا هاتووه‌ :-

-
گه‌شتى و سه‌فه‌ر بۆ عێراق مه‌كه‌ن.

-
له‌و شوێنانه‌ خۆ به‌دوور بگرن كه‌ به‌شوێنى ئه‌مریكیه‌كان ناسراوه‌.
-
زانیارى ده‌رباره‌ى خۆتان مه‌دركینن.

-
ئاگادار و سه‌رنجى ده‌وروبه‌رى خۆتان بن.

هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكا  بڕیاریدا ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی له‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی خۆی له‌ عێراق بكشێنێته‌وه‌، ئەمەش بەهۆی مەترسی میلیشیایەكانی عێراقەوەیە لەسەر ئەمەریكییەكان.

 





ئەم هەواڵە 4678جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad