English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆیی .... کوڕانی گواردیۆلا مێژووییەکی نوێ تۆمار دەکەن 
2019-05-18 [05:41 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئێوارەی ئەمڕۆ یانەی مانشستەر ستی ئینگلیزی توانی سێیەم نازناوی خۆی لەم وەرزە لە ئینگلتەرا بەدەست بھێنێت و بەمەش بووە یەکەم یانە لە ئینگلتەرا لە یەک وەرز سێ نازناوی ناوخۆیی بەدەست بھێنێت . 


لە یاری کۆتایی جامی ئینگلتەرا یانەی مانشستەر ستی توانی بە ئەنجامی شەش گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی واتفۆرد بباتەوە. 

گۆڵەکانی یانەی مان ستی لە خولەکی ٢٦ لەلایەن داڤید ئێلڤا و لە خولەکەکانی ٣٨ و ٦٨ لەلاین گابرێیل خیسۆس و لە خولەکی ٦٨ لەلایەن کیڤن دی برۆین و لەخولەکەکانی ٨١ و ٨٧ لەلایەن یاریزان رەحیم ستیرلینگ تۆمارکران. 

بەم ئەنجامە یانەی مانشستەر ستی توانی سێیەم نازناوی ئەم وەرزەی ئینگلتەرا بەدەست بھێنێت و گواردیۆلا و یانەکەی بوونە یەکەم تیپ لە یەک وەرز سێ نازناو بەدەست بھێنن. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7744جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad